ئه‌نجومه‌نی ده‌ستوری تونس ده‌ڵێت چوونه ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی پـێشـووی تونس بۆ هه‌میشه‌یی‌یه و فوئاد ئه‌لمبزع سه‌رۆکی په‌رله‌مان وه‌ک سه‌رۆکێـکی کاتی له‌م وڵاته‌ی باکوری ئه‌فه‌ریکا ده‌سـتبه‌کارده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی ده‌سـتوری که به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی تونسه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له ده‌سـتوریـیه‌کان ده‌ڵێت ڕێبه‌ری نوێی وڵاته‌که 60 ڕۆژی له‌به‌رده‌سـتدایه بۆ ڕێـکخسـتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی تونس.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌سـتوری تونس ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش ڕاکردنه‌که‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی‌یه بۆ شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه پاش چه‌ند ڕۆژێـکی خۆپـیشـاندانی توندوتیژ ئامێزی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
محه‌مه‌د ئه‌لغه‌نوشی یه‌که‌م جار وه‌کو سه‌ره‌ک وه‌زیری تونس ڕایگه‌یاند پـۆسـتی سه‌رۆکی کاتی تونس له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی بۆ 23 سـاڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تونسی کرد.
خۆپـیشـاندانه‌کانیش به‌هۆی بێ‌کاری و به‌رزی نرخی خوارده‌مه‌نیـیه‌وه بوون و له‌و خۆپـیشـاندانانه‌شدا به لانی که‌م 23 که‌س کوژران.