سه‌رۆکی لو‌بنان داوای له سه‌ره‌ك وه‌زیران سه‌عه‌د حه‌ریری کردووه ڕێبه‌رایه‌تی حکومه‌تێك بکات که ئه‌رکی جێبه‌جێکردنی کاره‌کان له ئه‌ستۆ بگرێت تا پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ دوا به‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کابینه‌ی هاوپه‌یمانی وڵاته‌که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا.
نوسینگه‌ی میشێل سلێمان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا داوای له به‌ڕێز حه‌ریری کرد به‌و ئه‌رکه هه‌ڵبستێت.
وه‌زیرانی حیزبو‌ڵا و هاوپه‌یمانه‌که‌یان ده‌ستیان له‌کارکشانه‌وه وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له به‌رامبه‌ر لێکولینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له تیرۆرکردنی ره‌فیق حه‌ریری سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووتری وڵاته‌که له ساڵی 2005 دا. که ئه‌وانیش بریتین له 11 ئه‌ندام له کۆی گشتی 30 ئه‌ندامانی کابینه.
بڕیاره به‌ڕێز حه‌ریری که کوڕی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تیرورکراوه له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ نێکۆلاس سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا بکات.
ئه‌و ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌یه له‌و ده‌مه‌دا هات که حه‌ریری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما کۆده‌بووه‌وه . له ڕاگه‌یاندنێکی کۆشکی سپی‌دا هاتبوو که به‌ڕێز ئۆباما ستایشی به‌ڕێز حه‌ریری کردبوو بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی له هه‌وڵێکدا بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و سه‌قامگیری له لو‌بنان له ڕه‌وشێکی سه‌ختدا.