سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له میانه‌ی شه‌ڕێـکی سه‌ختدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌ت ههلێـکۆپتهرێـکی له‌شـکریـیان خستووه‌ته خوارێ
عه‌مرۆ ڕوشدی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی محه‌مه‌د کامل عه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه و تورکیا و ئێران کردووه
به‌رپـرسـانی پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکا یه‌ک ڕۆژ کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له شـاری ته‌مپای سـتانی فلۆریدا دواخست بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه
گوتی کاتی خۆی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای لێـکردووین ده‌سـت به‌سه‌ر که‌شـتیـیه‌کی ئێرانی‌دا بگرین که چه‌کی بۆ سوریا هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام ئێمه ئه‌و داوایه‌مان ڕه‌تکرده‌وه
مت ڕامنی کاندیدی کۆماری له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌ک له ستانی ئۆهایۆ داوای له ژنانی کاردارکرد پـشـتیوانی لێبکه‌ن
جێـگری سه‌رۆکی سوریا فاروق ئه‌لشه‌رع بۆ یه‌که‌م جار له پاش چه‌ندین هه‌فته به ئاشـکرایی ده‌رکه‌وت، به‌وه‌ش ئه‌و گۆمانانه ڕه‌وینه‌وه که شه‌رع له ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵگه‌ڕابێته‌وه
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له چه‌ند بینایه‌کی نزیک مزگه‌وتی موسعب بن عومه‌یر له ناوچه‌ی داریای باشوری دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌رمی 79 که‌س دۆزراونه‌ته‌وه که زۆربه‌یان گولـله‌باران کراون
ڤایرۆسی (وێست نایل) له‌م ساڵ له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڵاو بۆته‌وه. تا ئێستا له ساڵی 2012 دا 47 ولایه‌ت ئه‌و ڤایرۆسه‌یان له نێوان مێشوله، باڵنده یان مرۆڤدا ڕاگه‌یاندووه.
هاوڵاتیـیه‌کی لوبنانی به ناوی حسێن عه‌لی عومه‌ر که له 22 ی مانگی پـێـنجه‌وه له باکوری پارێزگای حه‌له‌ب به بارمته گیرابوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕایه‌وه لوبنان
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سـنووری هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیان بۆردومان کرد که گومان ده‌که‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی لێبێت
باباکار گای سه‌رۆکی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو کۆتایی به کاره‌کانی له سوریا هات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت
دادگایه‌کی ئۆسلۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی حوکمی 21 سـاڵ زیندانی بۆ ئانرش بێرینگ بریڤێک بڕیوه، ئه‌و خوێنڕێژه‌ی نه‌رویژ که 77 که‌سی له مانگی حه‌وتی 2011 دا گوشت
ڕایان کرۆکه‌ری باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و ئه‌فغانسـتان بڕیاره مانگی داهاتوو دادگایی بکرێت له‌سه‌ر سهرپـێـچیـیهکی هاتوچۆ که به سه‌رخۆشی کردبووی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێـکی دیکه شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان چه‌کدارانی سووننه و عه‌له‌وی له شـاری ته‌رابلوسی باکوری لوبنان هه‌ڵگیرسایه‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و 17 که‌سی دیکه برینداربوون
هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا ماوه‌ی پـشـووی تاقمی که‌شـتیـیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵگری خۆی کورت کردووه‌ته‌وه تاوه‌کو هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێته‌وه
له شه‌وی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی له‌شـکری تورکیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له ناوچه‌ی شه‌مدینلی پارێزگای هه‌کاری ههڵـگیرســاوه
ئه‌فسه‌رێـکی سـنووری عێراق به پـله‌ی موقه‌ده‌م ده‌ڵێت به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له کاژمێر 8 ی به‌یانی به کاتی خۆجێی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریا بۆ ماوه‌یه‌ک ئاسـمانی عێراقی له سـنووری پارێزگای ئه‌نبار به‌زاندووه
سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کان له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپـشـتی تانکه‌وه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خۆیان به ناوچه‌ی داریای دیمه‌شقی پایته‌خت کردووه‌ته‌وه
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به تانک شه‌قامی بازنه‌یی چوارده‌وری دیمه‌شقی پایته‌ختیان گرتووه و پاشـان به تۆپ و خومپاره و فڕۆکه‌ی هه‌لێـکۆپـته‌ر که‌وتوونه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانی باشوری شـاره‌که
ژماره‌ی قوربانیانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی ئه‌فغانستاندا له دوو هه‌زار سه‌رباز تێپه‌ڕبوو، له کاتێکدا نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له ماوه‌ی 27 مانگی ڕابردوودا گیانیان له ده‌ستداوه.
زیاتر نیشـان بده