میدیای ده‌وڵه‌تی چینی ده‌ڵێت له ئاکامی چه‌ند زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک له هه‌رێـمی باشوری خۆرئاوای وڵات، به لای که‌م 43 که‌س گیانیان له ده‌ستداوه و به‌ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژینوای فه‌رمی چێن ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک به هێزی 5.7 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و پاشان چه‌ند له‌رینه‌وه‌یه‌کی دیکه هه‌ردوو پارێزگای یونان و گویژاوی هه‌ژاند و زیانی به نزیکه‌ی 40 هه‌زار خانوبه‌ره له ناوچه‌که‌دا گه‌یاند، ده‌شڵێت دوابه‌دوای یه‌که‌مین زه‌وی له‌رزه به‌هێزه‌که، به‌لای که‌م 16 له‌رینه‌وه‌ی دیکه‌ی به‌دوایدا ڕوویدا.
هاوکات که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی چین دیمه‌نی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی پیشان ده‌دا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر جاده و بانه‌کان گردبوونه‌وه و داروپه‌ر‌دوی وێرانکاری بومه‌له‌رزه‌که به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شارۆچکه‌ی یلیانگدای به‌رش‌وبڵاوکردبووه‌وه.
به‌رپرسانی چینی گوتیان کۆمه‌ک و فریاگوزاری ته‌نگه‌تاوی ڕه‌وانه‌ی پارێزگای یونان کراوه و هه‌تا ئێستا پتر له 100 هه‌زار که‌س له ناوچه‌ی زه‌وی له‌رزه‌که گوێزراونه‌ته‌وه.