وڵاتانی کۆمه‌ک به‌خش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌یمانیان دا به به‌های 2.4 ملیار دۆلاری دیکه کۆمه‌کی یه‌مه‌ن بکه‌ن، به‌وه‌ش کۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا به‌ڵێن دراوه کۆمه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی پـێبکرێت گه‌یشته 6.4 ملیار دۆلار.
به‌ڵام محه‌مه‌د ئه‌لسه‌عدی وه‌زیری پـلاندانان و هاریکاری نێوده‌وڵه‌تی به کۆنگره‌ی وڵاتانی کۆمه‌ک به‌خشی له ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه گوت وڵاته‌که‌ی به‌م نزیکانه پـێویسـتی به 5.4 ملیار دۆلاری دیکه ده‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی و هه‌روه‌ها زاڵبوون به‌سه‌ر کێشه ئابوری و ئاسایشیـیه‌کاندا.
شایه‌نی باسه له مانگی پـێنج، له میانه‌ی کۆنگره‌ی " دۆسـتانی یه‌مه‌ن" به‌ڵێن درا به به‌های 4 ملیار دۆلار کۆمه‌کی ئه‌و وڵاته بکرێت تاوه‌کو بتوانێت په‌ره به ئابوریـیه‌که‌ی بدات و به‌ره‌و ڕووی میلیتانه توندڕه‌وه‌کاندا بوه‌سـتێت.