گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات له چه‌ند سـاڵی داهاتوو که‌شـتی جه‌نگی خۆی له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر که‌ناره‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا دابنێت.
ئه‌م لـێدوانه‌ی ئه‌دمیڕاڵ حه‌بیبوڵـڵا سهیـیاری که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بڵاوکرایه‌وه، به‌شێـکه له کاردانه‌وه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر به‌هێزکردنی واشنتن بۆ هێزی ده‌ریایی خۆی له که‌نداوی فارس‌دا.
جێی ئاماژه‌یه له ڕابردووش ئێران ئیدیعای هاوشێوه‌ی کردووه که له‌وانه‌یه به‌م زووانه که‌شتیـیه‌کانی ڕه‌وانه‌ی ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر که‌ناره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بکات.
هێزی پـێـنجی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا که بنکه‌که‌ی له به‌حره‌ینه و له به‌رامبه‌ر ئێرانه له که‌نداو، به‌نیازه له له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا مانۆڕێـکی ده‌ریایی ئه‌نجام بدات.