سێ سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی ئاگاهیـیان به سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی دا له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ئاسمانی عێراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و که‌ڵ‌وپه‌لی له‌شـکری بۆ ڕژێمی سوریا.
هه‌ر یه‌ک له سیناتۆران جۆن مه‌کـکه‌ین و جۆ لیبرمان و لیندسی گراهه‌م ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کۆبوونه‌وه.
پاشـان له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتیان تاران به حکومه‌تی عێراقی گوتووه که‌وا فڕۆکه ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌کات که ته‌نها کۆمه‌کی مرۆیـیان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و فڕۆکانه که‌ل‌وپه‌لی له‌شـکری ده‌گوێزنه‌وه.
سیناتۆر لیبرمان گوتی ئه‌وان له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی نیگه‌رانی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه، به‌ڵام مالیکی جه‌ختی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئێرانی به‌ڵێنی داوه‌تێ که‌وا ئه‌و فڕۆکانه ته‌نها یارمه‌تی مرۆیی ده‌گوێزنه‌وه. گوتیشی ئه‌گه‌ر بێت و عێراق کار بۆ ڕاگرتنی ئه‌و گه‌شـته ئاسـمانیـیانه نه‌کات، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراقدا هه‌بێت.
سیناتۆر جۆن مه‌کـکه‌ینیش گوتی ئه‌م گه‌شته ئاسـمانیـیانه‌ی ئێران به‌سه‌ر عێراقدا بۆ سوریا زیاتر له پاش هێرشه‌که‌ی 18 ی مانگی حه‌وتی دیمه‌شق ده‌سـتیپـێـکردووه، ئه‌وه‌ی چوار له به‌رپـرسه باڵاکانی ڕژێمی سوریای تیایدا کوژران.