براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه وتاری خۆی له کۆنگره‌ی دیموکراته‌کاندا پێشکه‌ش ده‌کات.
سه‌رۆک ئۆباما وتاره‌که‌ی خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردنی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی تا ئێستا خۆیان یه‌کلایی نه‌کردۆته‌وه تا سه‌ر له‌نوێ هه‌ڵی ببژێرنهوه بۆ دووه‌م گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک ئۆباما تۆکمه‌ییه‌کی زۆری به خۆوه بینی پاش ئه‌و وتاره‌ی بێڵ کلنتن له کۆنگره‌ی دیموکراته‌کاندا پێشکه‌شی کرد.
بێل کلنتن، سه‌رۆکی پێشووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به فه‌رمی سه‌رۆک براک ئۆبامای ده‌ستنیشانکرد تا ببێته کاندیدی دیموکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی یازده‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بێل کلنتن له میانه‌ی وتارێکی ته‌له‌فزیۆنیدا بوو بۆ سه‌رانسه‌ری وڵات.
به‌ڕێز کلنتن له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له کۆنگره‌ی دیموکراته‌کاندا له شا‌رلۆت له ستانی نۆر‌ث کارۆلاینا ڕه‌خنه‌ی له کۆماریه‌کانیش گرت.
دواتر سه‌رۆک ئۆباما چووه سه‌ر ته‌ختی شانۆکه و به گه‌رمی یه‌کیان له ئامێزگرت و ته‌وقه‌یان کرد.
به‌ر له وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ، جۆ بایدن جێگری سه‌رۆک وتاری خۆی پێشکه‌ش ده‌کات و په‌سه‌ندکردنی خۆی بۆ گه‌ڕێکی تری پۆستی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مرکا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.