ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌یان لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 4 که‌سدا ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـاری ئه‌نتاب که بوو به‌هۆی کوژرانی 9 که‌س که چواریان منداڵن و هه‌روه‌ها برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئیسرائیلی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری له وتووێژکردندان له‌گه‌ڵ هاوشانده میسریـیهکانیان به‌و هیوایه‌ی بتوانن ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی هێزی میسری له سینا چاره‌سه‌ر بکه‌ن که بوو به هۆی تێکدانی ڕێککه‌وتنی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له ئۆفیسی خۆی له به‌غدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمسی سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و شـاند‌ی یاوه‌ری کۆبووه‌وه
په‌یامنێر به‌شـار فه‌همی و وێنه‌گر جونێت ئونال که بۆ که‌ناڵی ئه‌لحوڕڕه کارده‌که‌ن له شه‌وی دووشه‌ممه‌وه که له شـاری حه‌له‌بی سوریادا بوون په‌یوه‌ندیـیان پـێوه بڕاوه و ئێسـتا هیچ ههواڵێـکیان نازانرێت
تورکیا ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت سوریا ده‌سـتی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی شـاری ئه‌نتاب، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 9 که‌س
ڕۆژنامه‌وانێـکی ژاپـۆنی که له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بووبوو و ڕووماڵی ڕووداوه‌کانی ده‌کرد، که‌وتووه‌ته ناو شه‌ڕه ته‌قه‌وه و کوژراوه
کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن میلیتانانی ئه‌فغانی موشه‌کیان گرتووه‌ته بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان و له ئاکامدا فڕۆکه‌یه‌ک تێـکشـکاوه که بۆ هاتوچۆی گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا به‌کاردێت
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریایان جێهێشت، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌وێ بۆ چاودێریکردنی ئاگربه‌سـتێـک که بڕیاربوو له‌و وڵاته‌دا بێته دی
عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی نایه‌وێت ئه‌و سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه پـێشێل بکات
ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی ناودار ده‌ڵێت عێراق یارمه‌تی ئێران ده‌دات بۆ ده‌ربازبوون له‌و سـزا ئابوریـیانه‌ی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌یه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پـێنراوه
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی مه‌هدی ئهلسومێدهعی سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی فهتهوای سوونه‌کانی عێراق ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و له ئاکامدا سومێدعی به سه‌ختی برینداربووه
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به جیاواز له نه‌ریتی خۆی که نوێژی جه‌ژن له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی ده‌کات له مزگه‌وتی ئه‌لحه‌مدی ناوچه‌ی موهاجرین ئه‌نجام دا
کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ته‌رابلوسی پایته‌خت ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س، کاری لایه‌نگرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دیکتاتۆری پـێشـوون
مارتن نێسیرکی گوته‌بێژی بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا سکرتێری گشـتی زۆر بێزاربووه له لێـدوانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی ڕابه‌ری باڵای ئێران
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕه‌کی ڕفاعی له ڕۆژئاوای شـاری موسڵ کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ماڵێـک، له ئاکامدا خاوه‌ن ماڵه‌که و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ دوو که‌سی خزمیان کوژراون
کاربه‌ده‌ستێـک له ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ئاماده‌ی کۆنگره‌ی بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن ده‌بێت که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 6.5 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌یه‌کی داوه که 56 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری بالووی دورگه‌ی سوولاوێزی ئه‌نده‌نووسیای داوه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که گومان ده‌کرێت توندڕه‌وانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باره‌گای ئاسایشی سیاسی و بینای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی یه‌مه‌ن له شـاری عه‌ده‌نی باشوری وڵاته‌که
ڕژێمی سوریا ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌تده‌کاته‌وه که ئاماژه به جیابوونه‌وه‌ی جێـگری سه‌رۆک کۆمار فاروق ئهلشهرهع ده‌که‌ن
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای و ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ڕابه‌ری تالیبان به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه و هاتنی جه‌ژن، په‌یامێکی بڵاوکردۆته‌وه
زیاتر نیشـان بده