به‌رپرسانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌وان به سه‌دان له سه‌ربازانی ئه‌فغانیان ده‌ستگیرکردووه یان له کاره‌کانیان ده‌رکردوون، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێک له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زنجیره هێرشه‌کانی ئه‌م داویـیه، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازان و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانیه‌وه کرانه سه‌ر هێزه‌کانی ناتۆ.
به لای که‌م 45 سه‌ربازی هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له ئه‌فغانستان له‌مساڵدا کوژران ، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی ڕووی چه‌که‌کانیان کرده سه‌بازانی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له وڵاته‌که‌یاندا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ جه‌نه‌راڵ زاهیر عه‌زیمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی گوتی؛ له‌شکری ئه‌فغانی هه‌نگاوی ناوه بۆ رێگرتن له‌و جۆره هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر سه‌ربازانی بیانی له ئه‌فغانستاندا. گوتیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌تا ئێستا به سه‌دان سه‌ربازی ئه‌فغانی له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون یان ده‌ستگیرکراون ، ئه‌وانه‌ی جێی گومانن، پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست نزیکه‌ی 6 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپـێکردووه.
گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی له کابول به په‌یامنێرانی گوت چه‌ندان له سه‌ربازانی ئه‌فغانی له کاره‌کانیان دورخراونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی قانونی ته‌واویان نیـیه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م تیبینیانهی جه‌نه‌راڵ زاهیر عه‌زیمی، به ڕۆژێک دوای ئه‌وه بو که له‌شکری ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانستان هه‌واڵی ڕاگرتنی مه‌شق و راهێنانی هه‌زار له ئه‌ندامانی پۆلیسی ئه‌فغانی ڕاگه‌یاند، له پێناو ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه له تۆمارنامه‌ی ڕابردوویان بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌ندرێ فۆ راسمۆسین سکرتێری گشتی ناتۆ له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی به حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی گوتووه ئه‌و زۆر نیگه‌رانه له‌و هێرشانه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌فغانیه‌وه ده‌کرێنه سه‌ر هێزه‌کانی ناتۆ.