به‌ر له دوو هه‌فته له سـازدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک براک ئۆباما و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی دواترین هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی هێشـتا خۆیان یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه ده‌نگ بۆ کامیان بده‌ن.
ڕاپـرسیـیه‌کان وه‌های نیشـان ده‌ده‌ن که ململانێی نێوان هه‌ردوو کاندید هاوتایه و به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتگیری له‌وانه‌ی خۆیان یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه به تایبه‌تی له‌و سـتانانه‌ی که به یه‌کلاکه‌ره‌وه و بڕیارده‌ر ناویان ڕۆیشـتووه، کارێـکی پڕبایه‌خ ده‌بێت.
له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانیدا له ستانی فلۆریدای باشوری وڵات که یه‌کێـکه له سـتانه یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌کان، سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له مت ڕامنی گرت سه‌باره‌ت به گۆڕینی هه‌ڵوێسـتی له چه‌ندین بابه‌تدا، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ئوسامه بن لادن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی له میانه‌ی دواهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ئه‌وه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، مت ڕامنی تووشی بیرچوونه‌وه بووبوو.
لای خۆیه‌وه له شـاری لاسڤێگاسی سـتانی نیڤادا، مت ڕامنی به لایه‌نگرانی ڕاگه‌یاند هێرشکردنه سه‌ر خودی خۆی نابێت به کارنامه‌یه‌کی سیاسی. گوتیشی له پاش مشتومڕه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، خه‌ریکه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئۆباما نوقم ده‌بێت، له ده‌مێـکدا هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆی به‌هۆی مشتومڕه‌کانه‌وه خرۆشـاون.
شایه‌نی باسه هه‌ردوو کاندید ده‌ڵێن له دوا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یاندا سه‌رکه‌وتووبوون، به‌ڵام هه‌ندێـک له ڕاپـرسیـیه گشتیـیه‌کان ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.