حکومه‌تی تونس ڕایگه‌یاند هاوڵاتیـیه‌کی خۆی ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت ده‌سـتی هه‌بێت له هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیادا.
خالید ترووش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس گوتووه که‌سێـک به ناوی عه‌لی حه‌رزی که ته‌مه‌نی 28 سـاڵه له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی به‌نغازی ده‌سـتگیرکراوه و ئێسـتا مه‌سه‌له‌که‌ی له ده‌سـتی یاسادایه. گوته‌بێژه‌که هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌گوتووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هیچ لێـدوانێـکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه، لیۆن په‌نێتا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی لێـکۆڵینه‌وه ده‌کات له باره‌ی 2 پـیاوی تونسی که له تورکیا ده‌سـتگیرکراون و گومان ده‌کرێت په‌یوه‌ندیـیان به هێرشه‌که‌ی به‌نغازیـیه‌وه هه‌بێت.