Accessibility links

هه‌رێمی کوردسـتان به‌ نیازه‌ له‌ سـاڵی 2013 ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌بکات


حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق قایل بووه‌ له‌ سـاڵی 2013 ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بکات به‌ مه‌رجێـک به‌غدا پاره‌ی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیـیانه‌ بدات که‌ له‌ هه‌رێمدا کارده‌که‌ن.
هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ڵێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ڕێـکه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه‌ له‌ 13 ی مانگی نۆدا و له‌ لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردسـتانیشه‌وه‌ په‌سه‌ندکراوه‌.
له‌ ئێسـتادا هه‌رێمی کوردسـتان ڕۆژانه‌ ‌نزیکه‌ی 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌کات و پـێشبینی ده‌کرێت هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ بگاته‌ 200 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێـکدا.
له‌ باره‌ی بوجه‌ی سـاڵی 2013 ی عێراقیش، به‌غدا و هه‌ولێر ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر پـێدانی پاره‌ی خۆراک و که‌رتی کاره‌با و سووته‌مه‌نی و ده‌رمان و یارمه‌تی جوتیاران و خه‌رجیـیه‌کانی حه‌ج و عومره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسـته‌وخۆ به‌ هه‌رێم، واته‌ به‌ پـێچه‌وانه‌ی سـاڵانی ڕابردوو که‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا ده‌کرا.
سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجیـیه‌ سیادیـیه‌کانیش ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پـیاداچوونه‌وه‌ی زیاتر بۆیان.
XS
SM
MD
LG