دادپارێزانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن پیاوێکی ته‌مه‌ن 42 ساڵی خه‌ڵکی تورکیایان گوناهبارکردووه به‌وه‌ی ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستانه واته په‌که‌که و ده‌شڵێن ئه‌و که‌سه سه‌رۆکی په‌که‌که‌یه له هه‌رێمێکی ئه‌ڵمانیادا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادپارێزانی ئه‌ڵمانیایی ڕایانگه‌یاندووه ڤه‌زیر تی به‌پێی یاسای وڵاته‌که ڕۆژی 8 ی ئه‌م مانگه له دادگا گوناهبارکراوه چونکه ئه‌ندامی ڕێکخراوێکی بیانی تێرۆریست بووه.
په‌که‌که له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاوه به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێرکراوه.
له‌وه‌تای ساڵی 1984 ه‌وه که په‌که‌که چه‌کی هه‌ڵگرت دژی حکومه‌تی تورکیا له پێناو خودموختاری کورده‌کانی تورکیا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا، ده‌یان هه‌زار که‌س له هه‌ردوولا کوژراون.
ڕۆژی 8 ی مانگی 12 ڤه‌زیر تی به گومانی ئه‌وه‌ی که‌سی په‌یوه‌ندی بووه به په‌که‌که‌وه له هه‌رێمی ساکسۆنی ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌هاش به‌گومانی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ڕێکخراوه‌که‌ی داوه له هه‌رێمه‌کانی تری ئه‌ڵمانیادا ده‌ستگیرکراوه.