کۆمیته‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مه‌زه‌نده‌کردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی داگیرکردنی ساڵی 1990ی کوێت بڕی یه‌ک ملیار و نۆسه‌د ملیۆن دۆلاری بۆ پێنج له داواکارانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه په‌سه‌ند کردووه.
دارایی تایبه‌ت بۆ ئه‌م کۆمیته‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بنکه‌ی له ژنێفه له داهاتی نه‌وتی عێراقه‌وه ته‌رخانده‌کرێت به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا پێنج.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌م کۆمیته‌یه ڕایگه‌یاندووه داوترین پاره‌دانیان بۆ سێ کۆمپانیا و دوو حکومه‌ت بووه، به‌ڵام ناوی هیچیانیان ڕانه‌گه‌یاند.
ئه‌م کۆمیته‌یه تا ئێستا بڕی سی وهه‌شت ملیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن دۆلاری داوه‌ته زیاتر له 100 حکومه‌ت بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی یه‌ک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار داواکاری خه‌ڵک و حکومه‌ته‌کان و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆمیته‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌دا هاتووه.
ئه‌م کۆمیته‌یه له ساڵی 1991 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێکهێنراوه.