Accessibility links

ئیبراهیمی: حکومه‌تی سوریا و به‌شێـک له‌ سه‌رهه‌ڵـداوان به‌ ئاگربه‌ست قایل بوون


ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا و ژماره‌یه‌ک له‌ کۆمه‌ڵه‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌کان به‌ ئاگربه‌سـتێـک له‌ ماوه‌ی جه‌ژنی قورباندا قایل بوون.
ئیبراهیمی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ قاهیره‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت هیواداره‌ ئه‌م ئاگربه‌سـته‌ چه‌ند ڕۆژیـیه‌ بتوانرێت درێژبکرێته‌وه‌ وه‌ک به‌شێـک له‌ پـرۆسه‌یه‌کی سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریاش ڕایگه‌یاند که‌وا فه‌رمانده‌ له‌شـکریـیه‌کانی هێشـتا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی ئاگربه‌سـته‌که‌ ده‌که‌ن و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی چواری ڕابردووش کۆفی ئه‌نان نێردراوی ئه‌و کاته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا، به‌ ئاگربه‌سـتێـک گه‌یشت، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کرا و هه‌ریه‌ک له‌ حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا یه‌کتریان به‌ پـێشـێلکردنی ئاگربه‌سـته‌که‌ تاوانبارکرد.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆش ئیبراهیمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاگاداربکاته‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و وتووێژانه‌ی له‌م دوایـیانه‌ له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا و ڕێبه‌رانی دیکه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ئه‌نجامی‌دابوون.
XS
SM
MD
LG