تیمێـکی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌یشته به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان و ده‌سـتیان به کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و ئاسه‌واری په‌یوه‌ست به ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو کردووه، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی ویسام ئه‌لحه‌سه‌ن به‌رپـرسی به‌شی زانیاری له هێزه‌کانی ناوخۆی لوبناندا.
مه‌روان شربل وه‌زیری ناوخۆی لوبنان به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی گوت تێمه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI ین و ئێسـتا ده‌سـتیان بۆ کۆکردنه‌وه به‌ڵگه‌کان کردووه.
تیمه‌که له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی لوبنان بۆ ئه‌م کاره ڕاسپـێردراون.
واشنتن به توندی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد که تیایدا 9 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 100 که‌سیش برینداربوون. ده‌شڵێت چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌که ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بکات.
ئۆپـۆزسیۆنی لوبنان به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ سوریا و حزبوڵڵا به ئه‌نجامدانی هێرشه‌که تاوانبارده‌کات.