سه‌رۆک براک ئۆبامای دیموکرات و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی خۆیان بۆ سێـیه‌م و دواهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئاماده ده‌که‌ن که بڕیاره شه‌وی دووشه‌ممه له زانکۆی لین له شـاری بوکا ڕه‌تۆنی ولایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ردووکیان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاره‌کانیاندا به‌سه‌برد، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی خۆئاماده‌کردن بۆ دواهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه که تیایدا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر مه‌سه‌له ده‌ره‌کیـیه‌کان.
مت ڕامنی له باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆک ئۆباما هه‌یه، له‌وانه چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له مه‌سه‌له‌ی هێرشه‌که‌ی 11 ی مانگی نۆی ئه‌مسـاڵ، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شـاری به‌نغازی لیبیا و تیایدا باڵیۆز کرس ستیڤنز و 3 ئه‌مه‌ریکایی دیکه کوژران.
ڕامنی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێرانیش ڕه‌خنه‌ی توند له سه‌رۆک ئۆباما ده‌گرێت و ده‌ڵێت وه‌ک پـێویست له‌گه‌ڵ تاران‌دا توند نه‌بووه و له هه‌مان کاتیشـدا وه‌ک پـێویست پـشـتیوانی له ئیسرائیل نه‌کردووه.
سه‌رۆک ئۆباماش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ڕامنی هێرشه‌که‌ی لیبیا بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی ده‌قۆزێته‌وه. ده‌شڵێت سزای توندیشی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه سه‌رۆک ئۆباما خاڵی گرنگی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بۆخۆی تۆمارکردووه، له‌وانه کوژرانی ئوسامه بن لادن ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له پاکسـتان و ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن و هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر بنکه و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌لقاعیده. هه‌روه‌ها به‌ڵێـنه‌که‌ی خۆی هێنایه دی به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و دانانی خشـته‌یه‌کی کاتی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیش له ئه‌فغانسـتاندا.