به‌پـێی دوایـین ئه‌نجام سه‌رۆک ئۆباما 303 بازنه‌ی ده‌نگدانی بردۆته‌وه و میت ڕامنی پشـتیوانی 206 بازنه‌ی ده‌نگدانی به‌ده‌سـتهێناوه.
براک ئۆباما وتاری سه‌رکه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 2012 ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرد که به‌شـداریان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردبوو
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت گولـله‌یه‌ک که له شه‌ڕی ناو سوریاوه هاتووه، به‌ر ناوچه‌یه‌کی مین چێنراو که‌وتووه له به‌رزایـیه‌کانی جۆلان و ئاگری لێ به‌رداوه
ته‌له‌فیزیۆنی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا چه‌کداران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قه‌یان له محه‌مه‌د ئوسامه ئهللحامی برای سه‌رۆکی په‌رله‌مان کردووه و کوشـتوویانه
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیـک سه‌ربازگه‌یه‌کی له‌شـکری عێراق له ناوچه‌ی تاجی باکوری به‌غدای پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 32 که‌س کوژراون و زیاتر له 46 که‌سی دیکه برینداربوون
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پـێشـنیاری کرد ڕێـگه بدرێت به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا به سه‌لامه‌تی وڵاته‌که‌ی جێبهێڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه کۆتایی به شه‌ڕی ناو ئه‌و وڵاته ده‌هێنێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن تاوه‌کو بڕیار بده‌ن ئایا چوار سـاڵی دیکه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی بۆ براک ئۆبامای دیموکرات نوێ بکه‌نه‌وه یان خوازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی نوێن و ده‌نگ بۆ میت ڕامنی کۆماری بده‌ن
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی زمانی دایک ده‌کات له دادگاکانیدا و هه‌روه‌ها ڕێگه به پارێزه‌ر و که‌سوکاری عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان ده‌دات له زیندان سه‌ردانی بکه‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی وڵاته‌که‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون و به لایه‌نی که‌م 16 که‌سی دیکه برینداربوون
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له گوندی زیاره‌ی ڕیفی حه‌ما ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا زیاتر له 50 سه‌رباز و چه‌کداری سه‌ر به حکومه‌ت کوژراون
وا هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2012 ی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوایـینی ده‌بێت و سبه‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه گشـتیـیه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کاربه‌ده‌سـتانی به‌حره‌ین ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 بۆمب له مه‌نامه‌ی پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و که‌سێـکیش برینداربووه
دادگای تاوانه‌کانی ناوه‌ندی له به‌غدا حوکمێـکی دیکه‌ی له‌سێداره‌دانی بۆ تاریق هاشمی جێگره هه‌ڵاتووه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ده‌رکرد، به تاوانی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو
لایه‌نه جیاوازاکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌سـتیان کرد به کۆبوونه‌وه‌کانیان، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو تاوه‌کو کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر دانیان پـیادابنێت
پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو زریانی ساندی له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکای دا، ئێسـتا به‌شێـکی خه‌ڵـکی ئه‌و ناوچانه دووچاری سه‌رما بوون به‌هۆی دابه‌زینی پله‌کانی گه‌رما
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مه‌ی گوت له میانه‌ی سه‌ردانێـکی 3 کاژمێری بۆ لوبنان و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میشێل سوله‌یمان سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته. گوتیشی نابێت لوبنان بـبێته قوربانی قه‌یرانی ناو سوریا
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا، شه‌وی دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆکی پـێشـووتری ئه‌مه‌ریکا بێڵ کلنتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما بوو له ویلایه‌تی ڤێرجینیا
کاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێگا له باشوری ئه‌فغانستان به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه گیانی له‌ده‌ست داوه
ڕێبه‌رێکی گروپێکی توندڕه‌وی ئیسلامی که باکوری مالی کۆنتڕۆڵ کردووه ده‌ڵێت شاندێکیان گه‌یشتووه‌ته بورکینا فاسۆ بۆ وتووێژ کردن.
سه‌رۆکی شـارۆانی نیویۆرک مایکڵ بلومبێرگ پـشـتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆک ئۆباما ڕاگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا. ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی بۆ نه‌هێشـتنی ڕوودانی گوڕانکاری به‌سه‌ر ژینگه‌دا گرنگتره
زیاتر نیشـان بده