کاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێگا له باشوری ئه‌فغانستان به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه گیانی له‌ده‌ست داوه، له کاتێکدا که یاخیبووان به به‌رده‌وامی هێرشه‌کانیان زیاد کردووه بۆ سه‌ر هێزی ئاسایشی ئه‌فغانی له هه‌وڵێکدا بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی بیانی له وڵاته‌که.
ئه‌حمه‌دوڵلا نازیک به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی داند له پارێزگای قه‌نده‌هار ڕایگه‌یاند ڕه‌حمه‌توڵلا خان له ڕۆژی شه‌ممه کوژرا کاتێکدا هه‌وڵی دابوو بگات به بنکه‌یه‌کی پۆلیس که له لایه‌ن تالیبانه‌وه هێرش کرایه سه‌ری.
ئه‌م ڕووداوه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو 4 پۆلیس له پارێزگای هێڵماند له‌لایه‌ن هاوکاره‌کانی خۆیانه‌وه کوژران. وته‌بێژی تالیبان قاری جه‌سوف ئه‌حمه‌دی ڕایگه‌یاند که بکوژه‌که ڕایکردووه بۆ نێو ڕیزه‌کانی تالیبان.
شایانی باسه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌متر بونه‌ته‌وه به پێی پلانێکی که‌م کردنه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕ که‌ر تا ساڵی 2014.