جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی زمانی دایک ده‌کات له دادگاکانیدا و هه‌روه‌ها ڕێگه به پارێزه‌ر و که‌سوکاری عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان ده‌دات له زیندان سه‌ردانی بکه‌ن.
بۆڵند ئه‌رنچ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ئانکه‌ره و گوتی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان فه‌رمانی به سه‌عدوڵڵا ئه‌رگین وه‌زیری داد کردووه ڕێوشوێنی پـێویست جێبه‌جێ بکات بۆ به‌کارهێنانی زمانی دایک له لایه‌ن پارێزه‌ران و تۆمه‌تباران له دادگاکاندا.
گوتیشی ئه‌وه به هه‌موارکردنی یاسا ده‌بێت، ئه‌ویش به زیادکردنی بڕگه‌یه‌ک بۆ مادده‌ی 202 ی یاسای تاوانی تورکی.
سه‌باره‌ت به ڕێبه‌ری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان، ئه‌رنچ گوتی دوو هۆکار هه‌بوون بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌ردانی ئوجه‌لان له زیندان، به گوته‌ی خۆی، یه‌که‌م به‌هۆی ده‌سـتگیرکردنی هه‌ندێـک له پارێزه‌ره‌کانی، دووه‌م ئوجه‌لان به‌خۆی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا کردووه که نایه‌وێت چاوی به هیچ پارێزه‌رێـک بکه‌وێت.
گوتیشی وه‌زاره‌تی داد ڕێـگه به پارێزه‌ر و که‌سوکاری ئوجه‌لان ده‌دات له زیندان سه‌ردانی بکه‌ن، چونکه ئه‌وه مافی خۆیه‌تی.
شایه‌نی باسه ئه‌م دوو بابه‌ته له نێو داواکاریـیه‌کانی زیندانیـیه کورده مانگرتووه‌کاندا هه‌ن.