براک ئۆباما وتاری سه‌رکه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 2012 ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرد که به‌شـداریان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردبوو و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پـێداوه و هاوکاریـیان کردووه به‌و ئه‌نجامه بگات.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی" سوپاسی هه‌موو ئه‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه ده‌که‌م که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شـداریان کرد، جا ئه‌گه‌ر دروشمیان بۆ ئۆباما یان ڕامنی هه‌ڵگرتبێت."
پاشـان گوتی ئه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ میت ڕامنی کردووه و پـیرۆزبایی لێـکردووه له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـبڕکێ باشه‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ڕێوه‌چوو. گوتیشی له هه‌فته‌کانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ میت ڕامنی داده‌نیشێت به مه‌به‌ستی قسه‌کردن له‌سه‌ر چۆنێتی کارکردن پـێکه‌وه تاوه‌کو وڵاته‌که به‌ره‌و پـێشه‌وه به‌رن.
هه‌روه‌ها سوپاسی جێـگره‌که‌ی خۆی جۆ بایدن کرد له‌گه‌ڵ میشێل ئۆبامای هاوسه‌ری و گوتی ئه‌و به‌بێ میشێل نه‌ده‌بوو به‌و که‌سه‌ی ئێسـتا هه‌یه. پاشـان باسی هه‌ردوو کچه‌که‌ی کرد و گوتی وه‌ک دایکیان به‌هێز ده‌رچوون و شـانازیـیان پـێوه ده‌کات.
سوپاسی پێ پایانی خۆشی بۆ تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ده‌ربڕی و گوتی باشترین تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بوون له مێژووی سیاسی‌دا.
پاشان به‌ڕێز ئۆباما له گردبوونه‌وه‌یه‌کدا له شـاره‌که‌ی خۆی شیکاکۆ به هه‌زاران که‌سی ئاماده‌بووی گوت ئه‌و ئێسـتا له هه‌موو کاتێـک سووره له‌سه‌ر به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌که‌ی بوونه‌ته‌وه.
ئۆباما گوتی" ئێوه ده‌نگتان بۆ کارکردن دا، نه‌ک بۆ سیاسه‌ت وه‌ک باوه. ئێوه ئێمه‌تان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی بخه‌ینه سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئێوه نه‌ک ئه‌وانه‌ی خۆمان."
گوتیشی ئه‌و له گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناهاوسه‌نگی بوجه ده‌کات و سسته‌می باجدان هه‌موار ده‌کات و هه‌روه‌ها سیسته‌می کۆچبه‌ران و هه‌روه‌ها کارده‌کات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پـشـتبهسـتنی ئه‌مه‌ریکا به نه‌وتی بیانی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی دیموکراتیـیه‌ت له وڵاتێـکدا که 300 ملیۆن که‌سی تێدایه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی ئاڵۆزی، چونکه هه‌ر یه‌که و ڕاوبۆچوون و بیروباوه‌ڕی خۆی هه‌یه، بۆیه که وڵاته‌که به کاته ههسـتیارهکاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بڕیاری گه‌وره ده‌دات، هه‌ست و سۆزی خه‌ڵکی دهچوڵێن و جیاوازیـیه‌کان زه‌ق ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش پـێویسته وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه و هیچ به‌هانه‌یه‌ک نیـیه بۆ نه‌هێشتنی، چونکه ئه‌مانه نیشانه‌ی ئازادین. گوتیشی" ناشبیت له بیرمان بچێت له‌و ده‌مه‌ی ئێسـتا ئێمه قسه ده‌که‌ین، خه‌ڵـکی له وڵاتانێـکی دوره‌وه له پـێناو گه‌یشتن به‌مه‌ی ئێمه و مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه."
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی" سه‌ره‌ڕای جیاوازیـیهکانمان زۆربه‌مان هاوڕایان له باره‌ی ئایندهی ئه‌مه‌ریکا. گوتی ده‌مانه‌وێت منداڵه‌کانمان له وڵاتێـکدا گه‌وره بکرێن که بتوانن خوێندنی تیایدا ته‌واو بکه‌ن، ده‌مانه‌وێت وڵاته‌که‌مان له ته‌کنه‌لۆجیا و داهێناندا هه‌ر له پـێشـهنگدا بمێنێته‌وه. ده‌مانه‌وێت وڵاتێـکمان هه‌بێت که له جیهاندا جێی ڕێزلێنان بێت، وڵاتێـک که به‌هێزترین له‌شـکر به‌رگری لێبکات."