Accessibility links

گروپی ئیسلامی مالی له‌ بۆرکینا فاسۆ گفتوگۆی ناوبژی کردن ده‌که‌ن


ڕێبه‌رێکی گروپێکی توندڕه‌وی ئیسلامی که‌ باکوری مالی کۆنتڕۆڵ کردووه‌ ده‌ڵێت شاندێکیان گه‌یشتووه‌ته‌ بورکینا فاسۆ بۆ وتووێژ کردن.
عه‌باس ئاگ ئینته‌لا ڕێبه‌رێکی باڵای گروپی ڕادیکاڵ به‌ ناوی ئه‌نسارێ دین، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ ئه‌سۆشییه‌تیت پرسێسی ڕاگه‌یاند که‌ له‌ ئۆگادۆگۆیه‌ وه‌کو ڕێبه‌ری شانده‌که‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌لیس کۆمپائۆرێ کۆده‌بنه‌وه‌. که‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئابوری وڵاتانی ڕۆژئاوای ئافریکا ده‌ستنیشان کراوه‌ بۆ ناوبژیکردن له‌ قه‌یرانی مالیدا.
کۆمپائۆرێ کار بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر بڕیارێک ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی له‌لایه‌ن جیابونه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان له‌ باکوری مالیه‌وه‌ دروست بووه‌.
XS
SM
MD
LG