میت ڕامنی کاندیدی کۆماری ڕه‌خنه له سه‌رۆک ئۆباما ده‌گرێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێـکاری له وڵاته‌که به ڕێژه‌ی له ده‌یا یه‌ک له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا.
ڤیدیۆیه‌ک خراوه‌ته سه‌ر ئنته‌رنێت، تیایدا نیشــان ده‌درێت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار که ئاڵا ڕه‌ش و سـپی و سه‌وزه‌که‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به جلوبه‌رگ و چه‌که‌کانیانه، ژماره‌یه‌ک که‌سی ده‌سـتگیرکراو گولـله‌باران ده‌که‌ن
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سـعودی تانکه‌رێـکی گازی سـرووشتی خۆی کێشــاوه به پـردێـک و له ئاکامدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 23 که‌س و برینداربوونی 112 که‌سی دیکه
براک ئۆباما سه‌ۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکی وه‌ک سه‌رۆکی تیمی حکومه‌تی فیدراڵی به‌سه‌ربرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی پاش زریانی سـاندی
دادگایه‌کی عێراق ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق ده‌رکرد، ئه‌وه‌ی ئێسـتا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتووه پاش ئه‌وه‌ی به کاری تێرۆرسـتی له لایه‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یه‌وه تاوانبارکرا
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر سێ خاڵی پشـکنین و له ئاکامدا 28 سه‌ربازی حکومه‌تیان کوشـتووه
ده‌یڤد په‌تریوس سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی گه‌یشـته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی مه‌سه‌له‌ی بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌پاندنی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین یان ناوچه‌ی ئارام له سوریا، بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاتانی به‌ڵقان، به توندی پـشـتیوانی واشنتنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کۆسـۆڤۆ دووپاتکرده‌وه
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سوریا داوای له چین کرد بـبێته به‌شێـک له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناو سوریا که‌وا بۆ 19 مانگه درێژه‌ی کێشـاوه
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌نیازه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی ویلایه‌تی نیوجێرزی بکات، ئه‌مه‌ش هاوکاتی دانیشـتوانه‌که‌ی سه‌رقاڵی لابردنی ئاسه‌واری یه‌کێـک له خراپـترین کاره‌سـاتی سـرووشتین که هه‌تا ئێسـتا دووچاری بووبن
دوو سه‌ربازی بریتانی نێو هێزه‌کانی ناتۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له باشوری ئه‌فغانسـتاندا کوژران به ده‌سـتی که‌سێـک که جلوبه‌رگی پـۆلیسی ئه‌فغانی پـۆشیبوو
هێزه‌کانی له‌شـکری ئێران ده‌سـتیانکردووه به مانۆرێـکی له‌شـکری که دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی وه‌ک ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه‌ی توانا و ئاماده‌یـیان بۆ شیانی هه‌ر هێرشێـک بکرێته سه‌ریان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نزیک به‌ندیخانه‌یه‌کی شـاری دیاربه‌کر که له‌وێ به‌شێـک له زیندانیـیان مانیان له خواردن گرتووه، پـێـکدادان له نێوان خه‌ڵـکی خۆپـیشـانده‌ر و هێزه‌کانی پـۆلیس ڕوویدا
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3 جار بۆردومانی معه‌ره‌ت ئهلنوعمانیان کردووه که شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژیـیه و که‌وتووه‌ته سه‌ر ڕێـگای حه‌له‌ب- دیمه‌شق
ئێران ده‌ڵێت دوو که‌شـتی جه‌نگی خۆی ئێسـتا له که‌ناره‌کانی سودان له‌نگه‌ریان گرتووه، ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سودان ئیسرائیلی گوناهبارکرد به بۆردومانکردنی کارگه‌یه‌کی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له خه‌رتومی پایته‌خت
له‌م ده‌مه‌ی ته‌نها یه‌ک هه‌فته ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک ئۆباما و ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی خۆیانیان ڕاگرتووه
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ردوو ویلایه‌تی نیوجێزی و نیویۆرک دووچاری کاره‌سـاتێـکی گه‌وره بوون، پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی زریانی سـاندی به توندی له ناوچه‌کانی دان
شاره‌زایان له بواری کاره‌سـاته سـرووشتیـیهکان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن زریانی ساندی له‌وانه‌یه به به‌های 20 ملیار دۆلار زیانی ماڵی به دوای خۆیدا به‌جێبهێڵێت له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکان
ئیسماعیل که‌وسه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی وێنه‌ی شوێنی گرنگ و هه‌سـتیاری ئیسرائیلی ده‌سـتکه‌وتووه
زیاتر نیشـان بده