ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه به سه‌رکه‌وتنی براک ئۆباما به‌سه‌ر ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی میت ڕامنی ده‌که‌ن.
به‌پـێی دوایـین ئه‌نجام سه‌رۆک ئۆباما 303 بازنه‌ی ده‌نگدانی بردۆته‌وه و میت ڕامنی پشـتیوانی 206 بازنه‌ی ده‌نگدانی به‌ده‌سـتهێناوه.
به‌ڕێز ئۆباما له 26 ویلایه‌ت و واشنتنی پایته‌خت بردۆته‌وه، له‌وانه ویلایه‌ته‌کانی ئۆهایۆ و ئایاوا و نیوهامشه‌ر و په‌نسلڤانیا و ویلایه‌ته‌که‌ی خۆی ئیلینۆی و ویلایه‌ته‌که‌ی میت ڕامنیش ماسه‌چوسس و نیویۆرک و نیوجێرزی. میت ڕامنیش له 24 ویلایه‌ت سه‌رکه‌وتوو بووه، له‌وانه نۆر‌ث کارۆلاینا ساوث کارۆلاینا و تێنسی و جۆرجیا و مسسیپـی و لیوزیانا و وایۆمینگ و نبراسکا و یوتا و که‌نساس و ئیندیا.
وه‌زاره‌تی داد نزیکه‌ی 800 چاودێری له 23 ویلایه‌ت داناوه تاوه‌کو ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر فرتوفێڵێـک بکرێت.
وڵاته‌که بۆ 538 بازنه‌ی ده‌نگدان دابه‌شکراوه و هه‌ر کام له براک ئۆباما و مت ڕامنی سه‌رکه‌وتن له 270 بازنه‌ی ده‌نگدان یان زیاتر به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2008 دا براک ئۆباما 365 بازنه‌ی ده‌نگدانی برده‌وه، له کاتێـکدا ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی که جۆن مه‌کـکه‌ین بوو ته‌نها ده‌نگی 173 بازنه‌ی به‌ده‌سـتهێنا.