ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن تاوه‌کو بڕیار بده‌ن ئایا چوار سـاڵی دیکه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی بۆ براک ئۆبامای دیموکرات نوێ بکه‌نه‌وه یان خوازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی نوێن و ده‌نگ بۆ میت ڕامنی کۆماری بده‌ن.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت 133 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 2012 دا ده‌نگی خۆیان بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی وڵات و جێـگره‌که‌ی و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی هه‌ر 435 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌ک له‌سه‌ر سێی 100 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتیش.
وڵاته‌که بۆ 538 بازنه‌ی ده‌نگدان دابه‌شکراوه و هه‌ر کام له براک ئۆباما و مت ڕامنی سه‌رکه‌وتن له 270 بازنه‌ی ده‌نگدان یان زیاتر به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مسـاڵدا باری ئابوری و ڕێژه‌ی بێ‌کاری بابه‌تی سه‌ره‌کی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بوون.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2008 براک ئۆباما سه‌رکه‌وتنی له 365 بازنه به‌ده‌سـتهێنا، له کاتێـکدا ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی جۆن مه‌کـکه‌ین ته‌نها له 173 بازنه پـشـتیوانی لێـکرا.
براک ئۆباما داوا له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌کات ده‌نگی بۆ بده‌ن تاوه‌کو بتوانێت کاره‌کانی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که ته‌واو بکات. میت ڕامنیش ده‌ڵێت براک ئۆباما به‌ڵێنه‌کانی خۆی به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه و ئابوری وڵاته‌که له شوێنی خۆیدا چه‌قیوه.
له باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، سه‌رۆک ئۆباما کوشتنی ئۆسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده به سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ناوده‌بات و هه‌روه‌ها کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و دانانی خشته‌یه‌کی کات بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیش له ئه‌فغانسـتان به به‌شێـک له به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌کانی داده‌نێت.
ڕه‌خنه‌ی میت ڕامنیش له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌وه‌یه، به گوته‌ی خۆی لاوازی له به‌رامبه‌ر وڵاتاندا نیشـان داوه و وه‌ک پـێویست ڕووبه‌ڕووی ئێران نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هێرشه‌که‌ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌نغازی به شـکستێـکی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له قه‌ڵه‌م دا.