پاش دوو هه‌فته له کوژرانی کاربه‌ده‌ستێـکی باڵای ئاسایشی لوبنان له به‌یرووتی پایته‌خت، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند گوتی وڵاته‌که‌ی به‌ڵێن ده‌دات که ڕێـگه نه‌درێت باری سه‌قامگیری لوبنان تێـکبدرێت.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مه‌ی گوت له میانه‌ی سه‌ردانێـکی 3 کاژمێری بۆ لوبنان و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میشێل سوله‌یمان سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته. گوتیشی نابێت لوبنان بـبێته قوربانی قه‌یرانی ناو سوریا. به‌ڵێنیشی دا یارمه‌تی له‌شـکری لوبنان بدرێت تاوه‌کو بتوانێت سـنووری وڵاته‌که‌ی بـپارێزێت و کار بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر بکات.
ئۆلاند جارێـکی دیکه کوشتنی وسام ئه‌لحه‌سه‌نی سه‌رزه‌نشـت کرد، ئه‌وه‌ی به‌رپـرسی به‌شی زانیاری بوو له هێزه‌کانی ناوخۆی لوبناندا و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌یرووت کوژرا.
گوتیشی بکوژانی وسام ئه‌لحه‌سه‌ن و ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشووی لوبنان هه‌روا بۆی ده‌رباز نابن و به سـزای خۆیان ده‌گه‌ن. به‌ڵینیشی دا وڵاته‌که‌ی یارمه‌تی دادی لوبنانی بدات تاوه‌کو ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که ئاشـکرابکرێن.
هه‌روه‌ها ئۆلاند به‌ڵێنی دا که فه‌ڕه‌نسا و یه‌کێتی ئه‌وروپا یارمه‌تی لوبنان بده‌ن له دابینکردنی ڕێوشوێن بۆ زیاتر له 100 هه‌زار ئاواره‌ی سوری که له‌تاو شـه‌ڕی ناوخۆی له وڵاته‌که‌یان هه‌ڵاتون.