ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پـێشـتر پـێی دابوو ڕه‌تکرده‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌موو کارمه‌نده ناسه‌ره‌کیـیه‌کانی له سوریا ده‌کێشێته‌وه به‌هۆی خراپـی ڕه‌وشی ئاسایش له‌و وڵاته‌دا. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌شی ده‌مێنـنه‌وه ته‌نها له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌بن
کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت جیهاد مه‌قدسی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له پـۆسته‌که‌ی لادراوه، چونکه له لێـدوانهکانیدا له سیاسه‌تی گشـتی وڵاته‌که لای دابوو
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئاگاهی به حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا دا له‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن له‌شـکری سوریاوه له دژی گه‌له‌که‌ی هێڵی سووره بۆ ئه‌مه‌ریکا
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق له هه‌ڵمه‌تێـکی ئاسایشی له باکوری به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی ئیسرائیل بڕیاری دا ئه‌و داهاتی گومرگانه‌ی بۆ حکومه‌تی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی کۆده‌کاته‌وه و مانگانه بۆیان ڕه‌وانه‌ده‌کات، ڕابگرێت
به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی کوه‌یت، شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته توانیویانه یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و 50 کورسیـیهی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن
دادگای ده‌سـتوری میسر ده‌ڵێت کاره‌کانی خۆی هه‌تا کاتێـکی نادیارکراو هه‌ڵپه‌سارد، پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی دادگاکه‌یان گرتن. ده‌شڵێت ئه‌م بڕیاره‌یان له ئاکامی ئه‌و گوشارانه‌یه که ده‌خرێنه سه‌ریان
کاربه‌ده‌سـتانی ژاپـۆن ده‌ڵێن به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه داڕمان له تونێلێـک ڕوویداوه که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێـگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له ڕۆژئاوای تۆکیۆی پایته‌خت و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی 3 که‌س
ڕاپـۆرته هه‌واڵێـک که له ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئاسـمانی عێراق بووه‌ته ڕێـگای سه‌ره‌کی بۆ دابینکردنی چه‌ک بۆ حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا
گوته‌بێژی پـۆلیسی ناوچه‌که دوو خوێندکاری خوێندنگه‌یه‌کی تایبه‌تی ته‌ندروسـتی که که‌وتبوونه نێو شه‌ڕه‌که‌وه له‌گه‌ڵ سێ ئه‌فغانی دیکه که کارمه‌ندی بنکه‌که بوون له هێرشه‌که‌دا کوژراون
پاش ماوه‌یک له گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌دی له به‌غدا، به گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ هه‌رێم و شکستهێنانی دانوساندنی سه‌ربازی نێوان به‌غداو هه‌وڵێر بارگرژی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان کورد‌و شیعه که‌وته ژێر پرسیاره‌وه.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا شه‌ڕه‌که‌ی خۆیان گه‌یانده ده‌وروبه‌ری فرۆکه‌خانی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقی پایته‌خت.
کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌کانی کشمیر به‌لایه‌نیکه‌م 9 سه‌رباز و مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆمپانیایه‌کی وه‌گه‌ڕخستنی وه‌زی ئه‌بوزه‌بی که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ڕێککه‌وتنێکی بۆ گه‌ڕان به دوای نه‌وت له هه‌رێمی کوردستانی عێراق مۆر کردووه.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیـیه‌وه هێزه‌کانی حکومه‌ت له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دیمه‌شق ده‌سـتیان به هێرشێـکی گه‌وره کردووه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی میسریـیه‌کان بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک له گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌خت گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی، ئه‌مه‌ش هاوکاتی په‌سه‌ندکردنی به‌رنووسی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که
ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ دانی نا به فه‌ڵه‌سـتین وه‌ک ده‌وڵه‌تێـکی چاو‌دێر له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی بڕیارێـک له‌و باره‌یه‌وه
ئه‌مه‌ریکا مانگی سێی داهاتووی وه‌ک دوا مۆڵه‌ت بۆ ئێران داناوه تاوه‌کو به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هاوکاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بکات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا داوا ده‌کات ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بکرێت
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن حکومه‌ت له چه‌ند به‌شێـکی دیمه‌شقی پایته‌خت هێڵه‌کانی ئنته‌رنێت و ته‌له‌فونی ئاسایی و هه‌روه‌ها ته‌له‌فونی ده‌ستی بڕیوه، که له‌و ناوچانه هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان له شه‌ڕی توندان
زیاتر نیشـان بده