سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ که ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی هێزه خۆجه‌ییه‌کان ده‌که‌ن ده‌بێت به زووترین کات له گونده‌کاندا ده‌ر‌بچن و بنکه‌کانیان بگوێزنه‌وه.
ئه‌مه‌ریکا له پێشتره‌وه ڕایگه‌یاندووه که له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 وه هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی بنکه‌کانیان که‌متر ده‌که‌نه‌وه و کشانه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی له‌شکری له ئه‌فغانستان خێراتر ده‌که‌ن. به‌ڵام به پێی لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه له ئێستاوه ده‌ستپێبکات.
حامید کارزای وتی له ساڵی 2013دا گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندییاکانمان له‌گه‌ڵ جیهاندا ده‌بێت و تا کۆتایی ساڵی 2014 هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌کشێتنه‌وه.