کۆریای باکور سه‌رکه‌وتووانه موشه‌کێـکی مه‌ودا درێژی هه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش ناڕازیی وڵاتانی لێـکه‌وته‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
میدیای فه‌رمی کۆریای باکور ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌واڵی هه‌ڵـدانی موشه‌که‌که‌ی ڕایگه‌یاند و گوتی سه‌ته‌لایتی تایبه‌ت به که‌شوهه‌وای ڕه‌وانه‌ی ئاسمان کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور و ژاپـۆن و هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ن به‌رده‌وام تاقیکردنه‌وه موشه‌کیـیه بالسـتیـیهکانی کۆریای باکوریان سه‌رزه‌نشتکردووه که به گوێره‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بهربهندکراوه.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ کۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌که. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌که له کۆریای باشور و ژاپـۆن داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی خۆیان کردووه.
هه‌ڵدانی موشه‌که‌که بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی چاودێران و دیپـلۆماتانی وڵاتانی خۆرئاوا، چونکه ڕاپـۆرته‌کان ڕۆژێـک پـێشـتر وابوون که گیروگرفتی تهکنیـکی له موشه‌که‌که‌دا هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کارێـکی ئه‌وتۆیان پـێناکرێت بۆ ڕاگرتنی کۆریای باکور له نیازه‌کانی دوابه‌دوای ئه‌و وڵاته له ئه‌مڕۆ به سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و موشه‌که مه‌ودا دور هاوێژه‌ی هه‌ڵـدا.
چاوهڕواندهکرێت دیپـلۆماتان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بیر له توندکردنی سـزاکان به‌سه‌ر کۆریای باکوردا بکه‌ن، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی قایلکردنی به دهسـتههڵگرتن له به‌رنامه‌کانی ناو‌کی و موشه‌کی.
هه‌رچه‌نده شیکهروان ده‌ڵێن زیادکردنی سـزاکان کاریگه‌ری ئه‌وتۆی به‌سه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا نابێت و پـێده‌چێت سووربن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له خه‌رجکردنی پاره و پولی وڵاته‌که له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیدا له کاتێـکدا خهڵـکهکهیان به‌ده‌ست ههژاریـیهوه ده‌ناڵێنن.