نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی میسر له‌مڕۆ شه‌ممه ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستووری مشت‌ومڕ له‌سه‌ری وڵاته‌که دا. ئه‌م به‌رنوسه چه‌ندین توندوتیژی و خۆپیشاندانی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردوو لێکه‌وته‌وه.
ژنان و پیاوان به جیاجیا له خوێندنگاکانی قاهیره و 9 پارێزگای دیکه ده‌نگی خۆیان دا.
سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسیش ده‌نگی خۆی دا.
هاووڵاتیانی دیکه له ڕۆژی 22 ی 12 که ده‌کاته شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
تا ئیستا ڕوون نییه ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که که‌ی ڕاده‌گه‌ێنرێت.
پارتی ئیخوان ئه‌لموسلمین، که سه‌رۆک مورسی پێشتر ئه‌ندام بوو تیایدا، پشتیوانی له به‌رنوسه‌که ده‌کات. سه‌رۆک مورسی له کاتێک که سه‌رۆکایه‌تی میسری له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گرته ده‌ست ده‌ستی له ئه‌ندامێتی ئه‌و پارته کشانه‌وه.
که‌سانی لیبراڵ، سیکولار و کرستیان دژی به‌رنوسه‌که‌ن و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستوور مافی ئازادی مه‌ده‌نیان نه‌پارێزێت و یاساکان له سه‌ر بنه‌مای ئاینی ئیسلامی مافی ژنانی تێدا ڕانه‌گێنراوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 120 هه‌زار سه‌ربازیان بۆ پاراستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان ته‌رخان کردووه.