وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری داوه دوو سه‌کۆی پاتریۆتی دژه موشه‌ک ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکات، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن به مه‌به‌سـتی یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته له به‌رگریکردن له‌خۆی له شیانی هه‌ر هێرشێـکی موشه‌کی له لایه‌ن سوریاوه بۆ سه‌ری.
لیۆن په‌نێتا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاره‌که‌ی واژووکرد. له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو پاتریۆته‌ی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌نداش بڕیاریان داوه هه‌ریه‌که‌یان دوو پاتریۆت ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکه‌ن، به‌وه‌ش کۆی ئه‌و سه‌کۆی پاتریۆتانه‌ی هه‌تا ئێسـتا بڕیاردراوه ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکرێن ده‌گاته 6 دانه.
هه‌روه‌ها 400 سه‌ربازیش ڕه‌وانه ده‌کرێن و هه‌موویان له ژێر فه‌رمانی ناتۆدا ده‌بن. بڕیاره هه‌تا کۆتایی مانگی یه‌کی سـاڵی نوێ سه‌کۆکان له نزیک سـنووره‌کانی سوریاوه بڵاوبکرێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ناتۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی سـیسته‌می پاتریۆت بۆ تورکیا له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕی له شیانی که‌وتنی موشه‌کی سوری به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا.
تورکیا له مانگی ده‌وه داوای یارمه‌تی ناتۆی کرد، دوابه‌دوای که‌وتنی ژماره‌یه‌ک گولـله تۆپ و خومپاره‌ی سوریا به‌سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کانیدا.