تا ئێستا کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ڕایاننه‌گه‌یاندووه که چ شتێک وه‌های له‌و کوڕه ته‌مه‌ن 20 ساڵانه کرد 26 که‌س له خوێندنگایه‌کی سه‌ره‌تایی له نیوتاونی کناتیکت بکوژێت. 20 که‌س له کوژراوه‌کان منداڵ بوون.
شه‌وی هه‌ینی سه‌دان که‌س له کڵێسایه‌کی نیوتاون بوون بۆ پرسه‌ی قوربانیان له کاتێکدا خه‌ڵکی شارۆچکه‌که‌و ئه‌مه‌ریکاش ده‌یانه‌وێت تێبگه‌ن هۆی کاره‌ساته‌که چی بوو. فه‌رماندار دانێل مالۆی به ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاند " ئه‌مڕۆ به‌ڵایه‌ک ڕووی له شارۆچکه‌که‌مان کرد".
له ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند هه‌مو دایک و باوکێک له ئه‌مه‌ریکا به‌م کاره‌ساته دڵگران بوون. داوای کردارێکی کاریگه‌ری کرد بۆ ڕێگاگرتن له کاره‌ساتی هاوشێوه.
وتاری هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بوو که چه‌ند کاتژمێرێک پاش ڕووداوه‌که ڕایگه‌یاند.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن چه‌کداره‌که گوڵهنهبڕی له‌شکری ڕه‌شی له‌به‌ردابووه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی خۆی کرد به نێو قوتابخانه‌که‌دا و ده‌ستڕێژی کرده سه‌ر منداڵان و مامۆستاکانیان له دوو پۆلدا. به‌رپرسی خوێندنگاکه‌ش له نێو کوژراوه‌کاندا بوو.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که، که به ئاده‌م لانزا" ناسراوه له شوێنی ڕووداوه‌که به گولله‌ی خۆی کوژراوه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که دایکی خۆشی له ماڵه‌وه کوشتووه به‌ر له‌وه‌ی هێرش بکاته سه‌ر خوێندنگاکه.
برای چه‌کداره‌که که له نیوجهرسییه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. پۆلیس ڕایگه‌یاند که هاوکاری پۆلیس ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که.