وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا له سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشته ئه‌فغانستان بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی له ناویاندا سه‌رۆک حامید کارزاییش.
په‌نێتا له ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته کابول. ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کارزایی و سه‌رکرده باڵاکانی له‌شکردا تاووتوێی ئاینده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له وڵاته‌که‌دا ده‌کات له پاش کۆتایی هاتن به ئه‌رکه جه‌نگیـیه‌کانیان له ساڵی 2014 دا.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه کاتێک له کوه‌یت بوو، به‌ڕێز په‌نێتا گوتی هیواداره سه‌رۆک ئۆباما له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی هێزه‌کان له ئه‌فغانسـتان بدات.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری داوایان کردووه پاش سـاڵی 2014 ، 15 هه‌زار سه‌رباز له هه‌رێمه‌که بهێڵنه‌وه، بۆ مه‌شق و ڕاهێنان و هه‌وڵه‌کانی دژه تیرۆر.
په‌نێتا له مانگی یازده ڕایگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێویسته ژماره‌یه‌ک هێز له ئه‌فغانستان بهێڵێته‌وه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که جارێکی دیکه ئه‌و وڵات نه‌بێته‌وه په‌ناگه‌ی ئه‌لقاعیده، به‌ڵام به ڕوونی نه‌ی وت چه‌ند سه‌رباز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستن.