هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی فه‌نزوێلا جارێـکی دیکه به‌ره‌و کوبا ده‌گه‌ڕێته‌وه تاوه‌کو نه‌شته‌رگه‌ری دیکه‌ی بۆ ئه‌نجامبدرێت له پاش سه‌رهه‌ڵـدانه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له جه‌سته‌یدا
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی میسر داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی زیاتر ده‌که‌ن له دژی پـلانه‌که‌ی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان بۆ ئه‌نجامدانی ڕایفراندۆم له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێـیه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند که‌وا دیپـلۆماتانی ڕووسیایی و ئه‌مه‌ریکایی له‌گه‌ڵ ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له جنێڤ کۆده‌بنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆمبێـک له نزیک ماڵی چه‌کدارێـکی سه‌ر به حکومه‌ت له باشوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا چه‌کداره‌که و کوڕێـکی ته‌مه‌ن 8 سـاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێـکی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی کوژراون
سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا BND ده‌ڵێت ڕژێمی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له دوا ساتهکانێتی، به‌ڵام سه‌خته بگوترێت چه‌ند درێژه ده‌کێشێت
سه‌رۆکی میسر مه‌حه‌مه‌د مورسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی فه‌رمییه‌ی که له مانگی ڕابوردوودا دابوی به خۆی پوچه‌ڵ کرده‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ نه‌هێشتنی گرژی سیاسی و توندوتیژی کوشنده‌ی که له وڵاته‌که‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه خۆکوژییه‌ی که بوو به‌هۆی برینداربوونی به‌رپرسی موخابه‌رات، له ناو پاکستانی دراوسێوه نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو.
سه‌د هه‌زار فه‌له‌ستینی له غه‌ززه کۆبونه‌وه بۆ ڕێپێوانێک به‌بۆنه‌ی 25 ساڵیادی دامه‌زراندنی گروپی ملیتانی ئیسلامی فه‌له‌ستینی "حه‌ماس".
سه‌رۆکی مسیر محه‌مه‌د مورسی له ڕۆژی شه‌ممه داوای دیالۆگێکی گشتگیری له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا کردووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که قه‌یرانی سیاسی له‌و وڵاته ده‌چێته سێیه‌م هه‌فته‌یه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆپـۆزسیۆنی میسر داوای خۆپـیشـاندانی زیاتریان کرد له پاش ڕازینه‌بوونی سه‌رۆکی وڵات محه‌مه‌د مورسی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنووسی نوێی ده‌سـتوری مشـتومڕ له ئامێزی وڵات
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی ئیشینۆماکی هه‌رێمی میـیاگی سوونامیـیهک به به‌رزایی یه‌ک مه‌تر له که‌ناره‌کانی دا، له هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی مانگی سێی سـاڵی 2011 کاول بوو
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشێتد پـرێس ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتوویه‌تی به‌غدا و کاربه‌ده‌سـتانی کورد به ڕێـکه‌وتنێـکی سه‌ره‌تایی گه‌یشـتوون
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ دانانی کۆمه‌ڵی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له نێو لیستی ڕه‌شی تێرۆرسـتاندا
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاره تاووتوێی پێشنیازه‌کانی به‌رپرسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون بکات بۆ ئه‌رکی به ڕێبه‌رایه‌تی ئافریکا تاکو یارمه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر باکوری مالی بدرێت که له ده‌ستی گروپه سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندایه.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای فه‌له‌ستینییه‌کان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند فه‌له‌ستینییه‌کان داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن که داوا بکات ئیسرائیل دروستکردنی نیشته‌جێی زیاتر له دوو ئۆردوگای سه‌ره‌کی نزیک ئۆرشه‌لیم ڕابگرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما فشار بۆ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیـیه‌کانی ده‌بات په‌یمانه‌کانی خۆیان بۆ ئاسایشی ئه‌فغانستان به‌جێبگه‌یه‌نن پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ساڵی 2014 دا ده‌کشێنه‌وه.
ێدوارد یهرانیهنی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ده‌ڵێت گه‌واهیده‌ران گوتوویانه پشتیوانانی سه‌رۆک مورسی په‌لاماری نه‌یارانیان داوه و ده‌واره‌کانیان تێکشکاندوون و فشاریان بۆ بردوون ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕیاری ناتۆ بۆ ڕه‌وانه‌کردنی سیسته‌می دژه موشه‌کی پاتریۆت بۆ تورکیا، په‌یامێـکی ڕوونه بۆ سوریا که تورکیا له لایه‌ن هاوپهیمانهکانیـیهوه پـشـتگیری ده‌کرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر ڕوویان له به‌رده‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی میسر کرد له قاهیره‌ی پایته‌خت، پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا ڕوویدا
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گولـله خومپاره‌یه‌کی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان به‌ر پـۆلێـکی قوتابخانه‌یه‌ک که‌وتووه له که‌مپی ڕافیده‌ینی نزیک دیمه‌شق
زیاتر نیشـان بده