ئه‌و دادپرسی گشتییه‌ی که مانگی ڕابردو له لایه‌ن سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ده‌ست نیشانکرابو ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
دوشه‌ممه، ته‌ڵعه‌ت عه‌بدوڵڵا نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان دادپرسی گشتی له به‌رده‌م ئۆفیسی ئه‌و به نیشانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی گردبونه‌وه و گوتیان ده‌ستنیشانکرانی ده‌موده‌ستی ئه‌و بۆ پۆسته‌که‌ی کارێکی دروست نه‌بو.
سه‌رۆک مۆرسی عه‌بدوڵڵای بۆ پۆستی دادپرسی گشتی وڵات ده‌ستنیشانکرد پاش ئه‌وه‌ی له 22ی مانگی 11 فه‌رمانێکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌رکرد و به پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ سه‌روی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری زیادکرد. دادپرسان ده‌ڵێن ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری مافی هه‌یه دادپرسی گشتی ده‌ستنیشان بکات، وه‌ک مسۆگه‌ر کردنی جیاکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌گه‌ر ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا په‌سند بکرێت، ده‌بێته گورزێک به سه‌رۆکی ئیسلامی بکه‌وێت که له‌وه‌تای مانگی ڕابردو که‌وتۆته ململانێ له‌گه‌ڵ به‌شی دادوه‌ری.
خۆنیشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری بون به هۆی ئه‌وه سه‌رۆک مۆرسی بڕیاره سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بو ڕێفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوری که په‌له‌په‌ل له داڕشتنیدا کرابو ڕاگریت. سه‌رۆک مۆرسی ئیدعای سه‌رکه‌وتنی له یه‌که‌م قۆناخی ڕێفراندۆم(15 مانگ بڕێوه چو) کرد، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن لایه‌نگرانی مورسی-یان تاوانبار به پێشێلکاری ده‌نگدان کردووه و داوایان کرد سێ شه‌ممه خۆنیشاندانی گشتی نوێ به‌رێوه بچن.