به‌پـێی ئه‌نجامه نافه‌رمیـیه سه‌ره‌تایـیه‌کانی قۆناغی یه‌که‌می ڕیفراندۆمی سه‌ر به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێی مسر، ده‌رکه‌وتووه میسریـیه‌کان به‌رنووسه‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن، به‌ڵام به ئاسـتێـکی زۆر نا.
پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری سه‌ر به سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێـکی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن به‌پـێی ئه‌نجامه نافه‌رمیـیه‌کانی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ده‌رکه‌وتووه ته‌نها 56% ی میسریـیه‌کان ده‌نگیان به ئه‌رێ بۆ به‌رنووسی ده‌سـتوره‌که داوه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ڕێژه‌یه ڕاست بێت، ئه‌وا ڕه‌نگه جێـگای خۆشـحاڵی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی نه‌بێت، چونکه نیشـانی ده‌دات میسریـیه‌کان له نێو خۆیاندا دابه‌ش بوون، به‌مه‌ش بۆ به‌ڕێز مورسی سه‌خت ده‌بێت ڕێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که‌ی.
هه‌رچه‌نده به‌ر له ده‌نگدانه‌که توندوتیژی زۆر له نێوان لایه‌نگر و نه‌یارانی سه‌رۆک مورسی که‌وته‌وه، به‌ڵام دوێنێ شه‌ممه به شێوه‌یه‌کی گشتی به ئارامی ده‌نگدانه‌که به‌ڕێوه‌چوو. بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش قۆناغی دووه‌می ڕیفراندۆمه‌که سـازبکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ژماره‌یه‌ک له ڕێـکخراوه‌کانی مافناسانی میسر داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی قۆناغی یه‌که‌می ڕیفراندۆمه‌که ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ئه‌ندامانی سه‌ر به پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری له نێو کۆمیته‌کانی سه‌رپه‌رشـتی ده‌نگدانه‌که‌دا هانی ده‌نگده‌رانیان داوه ده‌نگ به ئه‌رێ بۆ به‌رنووسه‌که بده‌ن. ده‌شڵێن که‌می هه‌بووه له ژماره‌ی دادوه‌ران بۆ چاودێریکردنی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که و هه‌روه‌ها ڕێگه نه‌دراوه که‌سـانی بێ لایه‌ن چاودێری پـرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بکه‌ن.