هاوڵاتیانی کۆریای باشور پارک گوون های ته‌مه‌ن 60 سـاڵ و کچی دیکتاتۆری پـێشـووی وڵاته‌که‌یان به سه‌رۆکی نوی خۆیان هه‌ڵبژارد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نزیکه‌ی 40 ملیۆن ده‌نگده‌ری کۆری به‌ره‌و زیاتر له 13500 بنکه‌ی ده‌نگدان چوون تاوه‌کو هه‌ڵبژێرن له نێوان پارک گوون های کاندیدی پارتی "سینوری" و ڕکه‌به‌ره‌که‌ی موون جه‌ی ئن 59 سـاڵ کاندیدی پارتی دیموکراتی یه‌کگرتوو.
به‌پـێی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێژه‌ی به‌شـداربووان له 75% تێپه‌ڕی کردووه.
موون جه‌ی ئن که بۆخۆشی یه‌کێـک بوو له‌وانه‌ی باوکه دیکتاتۆره‌که‌ی پارک خستبوویه زیندانه‌وه، دانی نا به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا شـکسـتی هێناوه.
پاش یه‌کلاییبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان، خانم پارک له گۆڕه‌پانی کوانگهوای سیۆلی پایته‌خت قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی کرد و به‌ڵێنی پـێدان پابه‌ندی ئه‌و قسانه بێت که له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردبووی. گوتیشی هه‌ڵبژاردنی یارمه‌تی ده‌دات له بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که.
به‌پـێی ده‌سـتوری کۆریای باشور سه‌رۆک ته‌نها بۆی هه‌یه یه‌ک گه‌ڕ له‌و پـۆسته‌دا بێت.