سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما په‌یمانی دا هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی بخاته‌گه‌ڕ تا دڵنیابێت له‌وه‌ی کاره‌ساتێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی که 26 که‌سی تێدا کوژرا و 20 له‌وانه منداڵ بوون جارێکی دیکه ڕوونه‌داته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌شداری له مه‌ڕاسیمی ماته‌مینی قوربانیان کرد که له نیوتاونی کناتیکت به‌ڕێوه چوو.
سه‌رۆک به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند له‌م خه‌مه‌دا ئه‌وان ته‌نها نین خه‌ڵکی له سه‌رانسه‌ری وڵات له‌گه‌ڵیاندا پرسه ده‌گێڕن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی وڵات ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک پرسیاری سه‌خت بۆته‌وه له‌پاش ئه‌م ڕووداوه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که ئه‌مه چواره‌م ڕووداو‌ی ته‌قه‌کردنه له خه‌ڵکی به‌کۆمه‌ڵ له‌وه‌تای نزیکه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆکایه‌تی.
سه‌رۆک گووتی " ناتوانین چیتر پشوودرێژیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هه‌بێت. ئه‌م کاره‌ساتانه ده‌بێت کۆتایی پێبێت، و بۆ کۆتایی پێهێنانی پێویسته گۆڕانکاری بکه‌ین. پێمان ده‌گوترێت هۆکاری ئه‌م جۆره توندوتیژییانه ئاڵۆزن ، و ئه‌مه‌ش ڕاسته. نه به‌یاسایه‌ک و نه به چه‌ندین یاسا نا‌توانیت به‌دکار له جیهاندا نه‌هێڵیت و ڕێگا له هه‌مو توندوتیژییه‌ک له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بگرین. به‌ڵام نابێت ئه‌مه ببێت به بیانویه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌که‌ین".
شایانی باسه هه‌ر ئێواری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک به تایبه‌تی چاوی به خێزانه‌کانی قوربانیان که‌وت .