ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ی عێراق ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک باره‌گایه‌کی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و 13 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌م هێرشه له کاتێـکدا دێت که گرژی و ئاۆزیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتان له په‌ره‌سه‌ندندایه.
ڕۆژی هه‌ینی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان فه‌رمانی دا ده‌سته‌واژه‌ی "ناوچه کوردسـتانیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" به‌کاربهێنرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی ناکۆکیـیان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی لێـکه‌وته‌وه و به پـێشـێـلکردنی گه‌وره‌ی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌ی ناوبرد.