ناڤی پـیلای به‌رپـرسی ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ده‌سـتکه‌وتووه له پاش به‌دواداچوون و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که پـێنج مانگ به‌رده‌وام بووه
ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ ده‌ڵێت هێزێـکی فرقه‌ی ئهلزهههبیـیه که سه‌ر به هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندین کوڕه‌که‌ی عه‌قید خالیدیان کوشتووه
شه‌وی سێشه‌ممه و پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی ڕۆژێـک به‌سه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات پـێـیگهیشت بۆ خۆلادان له داکه‌وتنی دارایی، ئه‌وه‌ی به "fiscal cliff" ناسراوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پـشتیوانی له ڕێـکه‌وتنه‌که کرد
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن یه‌که‌م هێرش له به‌یانی ئه‌مڕۆدا کراوه و تیایدا کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ته‌قه‌یان له پـۆلیسێـک و برایه‌کی کردووه که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵێـکی دژی ئه‌لقاعیده بووه له باکوری به‌غدا
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لخه‌لیج له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویکرده‌وه که‌وا ده‌زگای ئاسایشی وڵاته‌که ئه‌ندامانی شـانه‌یه‌کی ڕێـکخسـتنی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسری ده‌سـتگیرکردووه که له ناو وڵاته‌که‌دا چالاکن و پـیلانگێڕی له دژ ده‌که‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌رێمی په‌ختوونخوا له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان، کاتێـک 5 مامۆسـتای ژن و 2 کارمه‌ندی ته‌ندروسـتی به پاسێـک له شوێنی کاره‌کانیانه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌چوونه‌وه، کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار ته‌قه‌یان لێـکردوون و کوشـتوویانن
عیماد عه‌بدولغه‌فور ڕێبه‌ری پارتی نوری ئیسلامیـیه سهلهفیـیهکانی میسر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆی له پارته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی پارتێـکی نوێی به ناوی " ئه‌لوه‌ته‌ن" دامه‌زراندووه
کاربه‌ده‌سـتان له وڵاتی ئایڤری کۆست ده‌ڵێن دوێنێ شه‌وی دووشه‌ممه له ده‌می ئاهه‌نگـگێڕان له گۆڕهپانێـکدا به بۆنه‌ی هاتنی سـاڵی نوێوه، پاڵهپهسـتۆیهکی خه‌ڵـکی ڕوویداوه و که‌وتوون به‌سه‌ر یه‌کدا
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆکه‌خانه‌ی حه‌له‌بی نێوده‌وڵه‌تیـیان داخست، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه چه‌ند هێرشێـکی کرایه‌سه‌ر
موقته‌دا ئه‌لسه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێـکیدا له شـاری نه‌جه‌فی باشوری عێراق ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گرت و گوتی مالیکی هه‌وڵ بۆ دکتاتۆریه‌ت ده‌دات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ده‌سـتخۆشی له ئه‌نجومه‌نی سینات کرد بۆ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی پـێی گه‌یشتن بۆ لادانی وڵاته‌که له داکه‌وتنی دارایی، ئه‌وه‌ی به "fiscal cliff" ناسراوه
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن کۆنه سه‌ربازێـکی ئیسرائیلیـیان ده‌سـتگیرکردووه، پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له ئیسرائیله‌وه خۆی به نیمچه دورگه‌ی سینادا کردووه
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی نه‌وت گوتوویه‌تی شه‌وی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری شـاری دێرئهزوور، لووله‌ی گازی ئهلجبسهیان ته‌قاندووه‌ته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه که چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و زیاتر له 80 که‌سیش برینداربوون
هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی یه‌کشه‌ممه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشـخانه پاش ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه پـزیشـکیـیه‌کان نیشـانیان دا دووچاری گرێ خوێن بووه له ئاکامی که‌وتنه‌که‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه که تیایدا زیان به‌سه‌ری گه‌یشـتبوو
هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری ئه‌مه‌ریکا یه‌کتری تاوانبارده‌که‌ن به هۆکاری ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی دارایی وڵاته‌که، وه ئه‌گه‌ربێت و هه‌تا شه‌وی دووشه‌ممه به ڕێکه‌وتنێـک نه‌گه‌ن، ئه‌وا باجی سه‌ر ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان زیاده‌کرێت و حکومه‌تیش خه‌رجیـیه‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوردن ڕتی کرده‌وه لیستێـک به ناوی " سه‌دام حسێن" بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی وڵاته‌که تۆماربکرێت، ئه‌وه‌ی بڕیاره له 23 ی مانگی یه‌کی ساڵی داهاتوو سـازبکرێت
کاربه‌ده‌سـتان له هه‌رێمی بلوچستانی باشوری خۆرئاوای پاکسـتان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م کاروانێـکی سێ پاسی ته‌قیوه‌ته‌وه که خه‌ڵـکانی شیعه ئاینزایان هه‌ڵگرتبوو و له ئاکامدا 19 که‌س کوژراون
حکومه‌تی ئوردن ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیانی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی کیمیاوی سوریادا بکات، که به به‌رده‌وامی شه‌ڕ له سوریای هاوسێی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستێـکی تورکیا گوتوویه‌تی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌کات به مه‌به‌ستی دانانی چه‌ک له لایه‌ن په‌که‌که‌وه و کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی ده‌یان سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه
زیاتر نیشـان بده