Accessibility links

له‌ پاڵه‌په‌سـتۆیه‌کدا له‌ ئایڤری کۆست 60 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتده‌ده‌ن


کاربه‌ده‌سـتان له‌ وڵاتی ئایڤری کۆست ده‌ڵێن دوێنێ شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ ده‌می ئاهه‌نگـگێڕان له‌ گۆڕه‌پانێـکدا به‌ بۆنه‌ی هاتنی سـاڵی نوێوه‌، پاڵه‌په‌سـتۆیه‌کی خه‌ڵـکی ڕوویداوه‌ و که‌وتوون به‌سه‌ر یه‌کدا و له‌ ئاکامدا 60 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ و 50 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.
به‌رپـرسی ئاگرکوژینه‌وه‌ی له‌شـکری له‌ ئه‌بودجای پایته‌خت ده‌ڵێت له‌و کاته‌ی ده‌مه‌قاچان و یاریـیه‌ ئاگرینه‌یـیه‌کان بۆ ئاسـمان هه‌ڵدراون، خه‌ڵـکێـکی زۆر هورژمیان بۆ ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانه‌که‌ بردووه‌ و پاڵه‌په‌سـتۆکه‌ ڕوویداوه‌.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان منداڵ و نه‌وجه‌وانن.
XS
SM
MD
LG