شه‌وی سێشه‌ممه و پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی ڕۆژێـک به‌سه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات پـێـیگهیشت بۆ خۆلادان له داکه‌وتنی دارایی، ئه‌وه‌ی به "fiscal cliff" ناسراوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پـشتیوانی له ڕێـکه‌وتنه‌که کرد.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که تیایدا کۆماریـیه‌کان زۆرینه‌ن به 257 به‌رامبه‌ر 167 ده‌نگ یاساکه‌یان په‌سه‌ندکرد.
به‌پـێی یاساکه ئه‌و خێزانانه‌ی له 450 هه‌زار دۆلار زیاتر له سـاڵێـکدا په‌یدا ده‌که‌ن باجه‌که‌یان له 35% بۆ 39.6% زیاده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌و بڕه پاره‌یه که‌متر په‌یدا ده‌که‌ن باجه‌که‌یان وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
چاوهڕواندهکرێت سه‌رۆک ئۆباما واژوی بکات و بـچێته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک ئۆباما و پارته‌که‌ی خوازیاربوون باج له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه زیادبکرێت که له 250 هه‌زار دۆلار زیاتر په‌یدا ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بۆخۆی سه‌رکه‌وتنێـکی به‌رچاوه بۆ سه‌رۆک ئۆباما که له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یدا به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان دابوو.
له‌و باره‌یه‌وه شوان سه‌عید له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.