ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوردن ڕتی کرده‌وه لیستێـک به ناوی " سه‌دام حسێن" بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی وڵاته‌که تۆماربکرێت، ئه‌وه‌ی بڕیاره له 23 ی مانگی یه‌کی ساڵی داهاتوو سـازبکرێت.
ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ڵێت ناکرێت لیستێـک له ژێر ناوێـکدا تۆماربکرێت که شیانی هه‌بێت ناکوکی ئاینزایی و تایفه‌گه‌رایی و نه‌ژادی لێبکه‌وێته‌وه و پاشـان بـبێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌کگرتووی نیشـتیمانی و ئاسایشی وڵاته‌که.
به‌ڵام پارێزه‌ر فایز زیادنه نوێنه‌ری ئه‌و لیسته بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی سکاڵای له‌و باره‌یه‌وه خستووه‌ته به‌رده‌م دادگای ئیستیئناف له عه‌مانی پایته‌خت.
فایز زیادنه ده‌ڵێت ڕاسته ناوی لیسته‌که وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌که بۆ سه‌رۆکی پـێشـووی عێراق، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ناوی یه‌کێـک له‌و 9 کاندیده‌ی لیسته‌که که ناوی به ته‌واوی "سه‌دام حسێن وارد ئهلحوامده" یه.
گوتوشیه‌تی لیسته‌که‌یان هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به حزبی به‌عسه‌وه نیـیه، به‌ڵام له‌وه‌تای ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌کان ناوه‌که‌ی ڕه‌تکردوونه‌ته‌وه جهماوهرێتیـیان زیادی کردووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئوردن ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 1500 که‌س خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 23 ی مانگی یه‌ک تۆمارکردووه، له‌وانه 231 یان ژنن.