حکومه‌تی ئوردن ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شیانی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی کیمیاوی سوریادا بکات، که به به‌رده‌وامی شه‌ڕ له سوریای هاوسێی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام هاوکات ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات ئوردن بۆ پاراستنی له خۆی ناچێته پاڵ هیچ لایه‌ن و هاوبهندیـیهکهوه.
ئوردن و ڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه نیگه‌رانی و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا، وه‌ک دواچارهی بۆ مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی په‌نا بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی به‌رێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌میح ئهلماعایته وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئوردن ورده‌کاری نه‌دا له‌سه‌ر توانای وڵاته‌که‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی کیمیاوی سوریا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی ئوردن په‌تارا ئه‌م لێـدوانه‌ی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئوردنی بڵاوکرده‌وه.
هاوکات به‌رپـرسـانی دیکه‌ی ئوردن گوتوویانه پـسپـۆڕانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا مه‌شق و ڕاهێنانیان به ئوردن کردووه بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئوردن ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشی کیمیاویان کرایه سه‌ر.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئوردن گوتیشی قه‌یرانی 21 مانگه‌ی سوریا گوشـارێـکی زۆری خستووه‌ته سه‌ر ژێر خانی وڵاته‌که‌ی، وه هه‌تا ئێسـتا 275 هه‌زار ئاواره‌ی سوری ڕوویان له ئوردن کردووه.