ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی نه‌وت گوتوویه‌تی شه‌وی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری شـاری دێرئه‌زوور، لووله‌ی گازی ئه‌لجبسه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی گاز له کارگه‌ی گازی جبسه‌وه بۆ حومس ده‌گوێزێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتووشیه‌تی نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن مه‌تر سێ‌جا گاز له شوێنی ته‌قاندنه‌وه‌ی لووله‌که ڕۆیشـتووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که چه‌ند ڕۆژێـکی ده‌وێت تاوه‌کو چاکبکرێته‌وه.
پـێشـتر لووله‌ی گازی ئه‌لتاڵبیه له ناوچه‌ی ئه‌لمریعه‌ی سه‌ر ڕووباری فورات له نزیک دێرئه‌زوور ئه‌ویش له 23 ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌قێنرایه‌وه.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتوویه‌تی ئه‌م هێرشانه ئاکامی خراپی به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌بای وڵاته‌که‌وه هه‌یه.