سێرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مۆسـکۆ به په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌که‌ی پـشـتیوانی هیچ لایه‌کی ناو شه‌ڕی سوریا ناکات، وه ڕخنه‌ی له‌و وڵاتانه گرت که وه‌ک ئه‌و ناویبردن به‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا ده‌شێوێنن
ڕوسیا توندترین ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی سوریا بشار ئه‌سه‌د کردووه و ده‌ڵێت سوریا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه به دواخستنی ئه‌و چاکسازیانه‌ی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌که‌وه داوا ده‌کرێت.
دوابه‌دوای ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند شـارێـکی میسری گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به ده‌یان که‌س و برینداربوونی سه‌دان که‌سیش، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر بڕیاری دا باری نائاسایی له سێ پارێزگای وڵاته‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نرێت
له سـاڵیادی هۆلۆکۆست، کۆمه‌ڵ‌کوژیـیه‌که‌ی جووه‌کان له میانه‌ی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ڵێنی دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ر دیکتاتۆرێـک بـبنه‌وه که تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام بدات
هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا و مالی پاش زیاتر له دوو هه‌فته له شه‌ڕی چه‌کداره توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان له باکوری مالی، وا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌مارۆی شــارۆچکهی تیمبوکتووی دێرینیان داوه
کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و 400 که‌سی دیکه برینداربوون، له میانه‌ی توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـاری پـۆرسه‌عیدی باکوری وڵاته‌که ڕوویاندا
جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاگاهی دا له‌وه‌ی هه‌ر لاوازیـیهکی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سوریا به‌سه‌ر چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ڕووبدات، له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه‌تی، ئه‌وا ڕه‌نگه گورزی له‌شـکری ئیسرائیلی لێبکه‌وێته‌وه
دیمیتری مێدڤێدیڤ سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ده‌ڵێت هه‌لی مانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕۆژ له دوای ڕۆژ که‌متر ده‌بێت
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی به کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆ‌ن مۆبیلی گوتووه، ده‌بێت خۆی یه‌کلابکاته‌وه له‌وه‌ی یان له کێڵگه نه‌وتیـیه‌کانی باشوری وڵاته‌که کاربکات یاخود له‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان
کاربه‌ده‌سـتان له به‌ڕازیل ده‌ڵێن شه‌وی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه له شـاری سـانتا ماریۆی باشوری وڵات ئاگر له یانه‌یه‌کی شه‌وانه‌دا که‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 232 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌سی دیکه
پۆلیسی به‌رازیل ڕایگه‌یاند به لایه‌نی که‌م 180 که‌س کوژراون به هۆی ئاگرگرتنی یانه‌یه‌کی شه‌وانه له باشوری وڵات.
کاربه‌ده‌ستان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن بۆمبێکی سه‌ر ڕێگا به تراکێکی پۆلیس داتهقیوهتهوه،8 ئه‌فسه‌ری پۆلیس و2 ده‌ستگیرکراوی کوشتووه.
به‌رپرسی کاروباری مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه چۆته دیمشق بۆ تاوتوێ کردنی قه‌یرانی مرۆڤی که له ئاکام شه‌ڕی ناوخۆی سوریا سازبووه.
ناتۆ ده‌ڵێت یه‌که‌م سیسته‌می دژه موشه‌کی پێتریهت که له تورکیا دانراو بۆ به‌رگری کردن له شیانی هێرشی موشه‌کی سوریا ئه‌مڕۆ که‌وته کار
هێزه چه‌کداره‌کانی میسر سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازه‌کانیان له شاری سویز بڵاو کرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی به‌لایه‌نی که‌م 6 که‌س به‌هۆی پێکدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له دووه‌م ساڵیادی شۆڕشی میسر، که بوو به‌هۆی له کارخستنی سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌ک، کوژران .
له ڕۆژی شه‌ممه چه‌کداران دوو سه‌ربازی عێراقیان کوشتووه‌و سێ سه‌ربازی دیکه‌یان ڕفاندووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌دان خۆپیشانده‌ری عێراقی له شارێکی ڕۆژئاوای وڵاته‌که کۆبونه‌وه بۆ مه‌ڕاسیمی به‌خاکسپاردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانی ڕۆژێک پێشتر به‌هۆی ته‌قه‌کردنی هێزی له‌شکر گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆن کێری که چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندکردنی کۆمیتهکهیهتی بۆ وه‌رگرتنی پـۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه، ده‌ڵێت پـێویسته وڵاته‌که باری ناوخۆیی خۆی ڕێـکبخات
ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌ڕه‌نسـایی ده‌ڵێت چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کانی مالی پـردێـکی سـتراتیژیـیان له نزیک سـنووری وڵاتی نه‌یجه‌ره‌وه ته‌قاندۆته‌وه که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی شـاری گاوی بنکه‌ی به‌هێزی چه‌کداره‌کان له باکوری وڵات
له دووه‌مین سـاڵیادی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میسر، ئه‌وه‌ی بوو مایه ڕووخاندنی حوکمی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر و پـۆلیس له‌و وڵاته به‌یه‌کیاندادا و به لایه‌نی که‌م 110 که‌س برینداربوون
له‌شکری عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5 خۆپـیشـانده‌ری له شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا کوشت، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـانده‌ران که‌وتنه به‌ردبارانی هێزه‌کانی حکومه‌ت، ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌یان لێگرتبوون
زیاتر نیشـان بده