ڕوسیا توندترین ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی سوریا بشار ئه‌سه‌د کردووه و ده‌ڵێت سوریا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه به دواخستنی ئه‌و چاکسازیانه‌ی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌که‌وه داوا ده‌کرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ڕوسیا دمتری مدڤدێڤ له میانه‌ی وتووێژێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNNی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌م قسانه‌ی کرد. هاوکات ڕایشیگه‌یاند ده‌بوایه به‌ڕێز ئه‌سه‌د زۆر خێراتر کاری بکردایه بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانی ئۆپۆزسیۆن.
به‌ڕێز مدڤدێڤ گوتی پێیوایه ده‌رفه‌ت بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕۆژ به‌ڕۆژ که‌متر ده‌بێته‌وه. به‌ڵام هه‌ڵوێستی ڕوسیای دوپات کرده‌وه که پێویسته پاشه‌ڕۆژی سوریا له‌لایه‌ن گه‌لی سوریاوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. ڕوسیا هاوپه‌یمانی درێژده‌می سوریایه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره چه‌ک بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خێزانی ئه‌سه‌د دابین ده‌کات و بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دژ به سوریا ڤیتۆ کرد.
شایانی باسه شۆڕشه‌که‌ی سوریا بوو به شه‌ڕی ناوخۆ که تیایدا سه‌رهه‌ڵداوانی زۆرینه سوننه و ملیتانه ئیسلامییه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به فه‌رمانڕه‌واییه‌تی 12 ساڵه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د که موسوڵمانی عه‌له‌وییه.
میدیای ڕه‌سمی سوریا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری وڵات هه‌مو کرداری یاسایی دژ به که‌سایه‌تییه ئۆپۆزیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگایان پێبدرێت تا بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگی نیشتیمانی که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له لایه‌ن سه‌رۆک ئه‌سه‌د پێشنیاز کرابوو. هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانێتی ئۆپۆزسیۆنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د دانیشتن بکه‌ن. ده‌ڵێن ده‌بێت به‌ر له ده‌ستپێکردنی هه‌ر وتووێژێکی ئاشتی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.