هێزه چه‌کداره‌کانی میسر سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازه‌کانیان له شاری سویز بڵاو کرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی هه‌ینی به‌لایه‌نی که‌م 6 که‌س به‌هۆی پێکدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له دووه‌م ساڵیادی شۆڕشی میسر، که بوو به‌هۆی له کارخستنی سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌ک، کوژران .
ڕۆژی هه‌ینی توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری میسر ڕوویدا له‌و ڕۆژه‌دا که له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که خۆپیشاندان ئه‌نجام درا بۆ دووه‌م ساڵیادی سه‌رهه‌ڵدانه مه‌زنه‌که‌ی میسر.
بێجگه له‌و 6 که‌سه‌ی له سویز کوژران که‌سێکی دیکه‌ش له ڕۆژی هه‌ینی له ئیسماعیلییه کوژرا. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت زیاتر له 450 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات بریندار بوون.
سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی داوای له خه‌ڵکی کرد ئارام بن. له لێدوانێکی سه‌ر تویته‌ریدا ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز مورسی داوای له میسرییه‌کان کرد په‌یوه‌ست بن به نرخ‌و به‌هاکانی شۆڕشه‌که‌وه، ڕاوبۆچوونه‌کان به ئازادانه‌و ئاشتیانه ده‌رببڕن و توندوتیژی ڕه‌تبکه‌نه‌وه.