کاربه‌ده‌سـتان له به‌ڕازیل ده‌ڵێن شه‌وی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه له شـاری سـانتا ماریۆی باشوری وڵات ئاگر له یانه‌یه‌کی شه‌وانه‌دا که‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 232 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌سی دیکه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێشـتا به ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که چی بووه، به‌ڵام مه‌یجه‌ر (گه‌رسۆن دێ ڕۆزا فێڕێیرا) له پـۆلیسی له‌شـکری شـاره‌که که سه‌رپه‌رشـتی هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن ده‌کات به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت له کاژمێر 2:30 ی نزیک به‌ره‌به‌یاندا کاتێـک نزیکه‌ی 500 که‌س له یانه‌ی (کیس) کۆبووبوونه‌وه، نمایه‌شێـکی یاری ئاگرین له یانه‌که‌دا کراوه، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویداوه و ئاگر به‌ربووه‌ته بنمیچی یانه‌که‌وه و له چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ته‌شه‌نه‌ی کردووه. گوتیشی زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان به دوکه‌ڵی ئاگره‌که خنکاون یان بوون به ژێر پـێوه.
که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کانی ناوخۆی به‌ڕازیل دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی یانه‌که‌یان په‌خشکرد که چۆن کارمه‌ندی فریاکه‌وتن قوربانیـیه‌کانیان له نێو داروپه‌ردوی یانه سووتاوه‌که‌دا ده‌هێنایه ده‌رێ به هاریکاری خه‌ڵـکه‌وه.
خانم دیلما ڕۆسێف سه‌رۆکی به‌ڕازیل که به سه‌ردانێـک له شیلی بوو، به په‌له به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌که‌ی.
شـاری سانتا ماریا ده‌که‌وێته باشوری به‌ڕازیله‌وه و نزیکه له سنووره‌کانی ئه‌رجه‌نتین و ئۆروگوای، ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 250 که‌س ده‌بێت.